شارپرێس:
سەرچاوەیەکی ئاگادار بەشارپرێسی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ دوشەممە موحسین خۆشناو یەکێک لەپاسەوانە هەرە نزیکەکانی لاهور شێخ جەنگی، لەگەڵ 11 دەستگیرکراوی دیکەی ڕوداوەکەی هۆتێل لالەزار ئازادکران.
سهرچاوهیهك لهبنهماڵهى موحسین خۆشناو تایبهت بۆ شارپرێس قسهیكردو وتى، "ئهمڕۆ موحسین خۆشناو ئازادكراوهو ڕێكارهكان دهستیپێكردوه بۆ ئهوهى بگهیهندرێتهوه ماڵهكهى خۆى".
سهرچاوهكه وتیشى، "ئەم بڕیارە دوای ئەوەدێت کە ئەوکەسانە بۆ ماوەی نزیکەی هەشت مانگ (لەئابی 2025)ەوە لەدەستبەسەریدا بون، ئازادکردنیشیان لەمکاتەدا وەک ئاماژەیەک بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان لێکدەدرێتەوە، بەڵام هێشتا لاهور شێخ جەنگیو پۆڵاد شێخ جەنگی لەزینداندا ماونەتەوە.
بهگوێرهى قسەی سەرچاوە تایبەتەکەی شارپرێس، ئازادکردنی ئەوكهسانه ڕاستەوخۆ دوای ئەوەدێت، دوێنێ یەکشەممە، لاهور شێخ جەنگیو پۆڵاد شێخ جەنگی مانگرتنیان لەخواردن ڕاگەیاند، مانگرتنەکە وەک ناڕەزایەتییەک بوە بەرامبەر بەڕێگریکردن لەناردنی دۆسیەکانیان بۆ دادگای پێداچونەوە (تەمیز)، بونی دەستوەردانی سیاسیی لەڕێڕەوی یاسایی دۆسیەکەیاندا.
سەرچاوەکە ئەوەشیخستەڕوو، ئازادکردنی موحسین خۆشناو و هاوەڵەکانی، هەوڵێکە بۆ ساردکردنەوەی ئەو فشارە میدیاییو سیاسییەی کە بەهۆی مانگرتنەکەوە دروستبوە، لایەنی لاهور شێخ جەنگی سورن لەسەرئەوەی کە کێشەکە تەنها بەئازادکردنی پاسەوانەکان کۆتایی نایەت، بەڵکو دەبێت ڕێکارە یاساییەکان بۆ خودی لاهورو پۆڵاد شێخ جەنگی بەبێلایەنی بەڕێوەبچن.
