لەئەگەری دەستپێكردنەوەی شەڕدا ئێران ئەم شوێنانە بەئامانج دەگرێت

جیهان

55 خولەک پێش ئێستا‌ 389 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران ڕایگەیاند، ئەمریكا بەرژەوەندییەكی بەنرخی لە ناوچەكەدا هەیە. لە ئەگەری شەڕدا، ئامانجەكان دەتوانن بریتی بن لە كێبڵى ئينتەرنێت و ناوەندی داتا و دامەزراوەی زیرەكی دەستكرد. 

موحسین ڕەزایی بە میدیای وڵاتەكەی وت: ئەگەر جارێكی تر شەڕێكی نوێ دژی ئێران هەڵگیرسێتەوە، بەرنامەیەكی فراوانترمان دەبێت.

ناوبراو درێژەی بە قسەكانی دا و وتی: دەبێ هەمووان لەوە تێبگەن كە هەر كردەوەیەك دژ بە ئێران تێچووی هەیە، ئەگەر دیپلۆماسی بتوانێت ئەم تێگەیشتنە بەدەست بهێنێت، ئێمە دیپلۆماسیمان پێ باشترە. بەڵام ئەگەر شەڕ بەردەوام بێت، ئێران ئامرازی پێویستی هەیە بۆ بەردەوام بوون لە وەڵامدانەوە.

ڕەزایی جەختی لەوە كردەوە كە "سەرەڕای بانگەشەكانی ئەمریكا بۆ لەناوبردن یان زیانگەیاندن بە ژێرخانی سەربازی ئێران، ئێمە دەیان ساڵە خۆمان بۆ شەڕێكی فراوانتر لەلایەن ئەمریكاوە ئامادە دەكەین".