شارپرێس:
به‌گوێره‌ى ئامارێکی نوێ کە دەستەی فڕۆکەوانیی مەدەنی سعودیى ئاشكرایكردوه، ژمارەی کوژراوانی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی شا فەهد لەدەمام لەڕۆژهەڵاتی سعودیە بۆ دوو کەس بەرزبوەوە، ئەمەش لەکاتێکدا کە حوسییەکانی یه‌مه‌ن بەردەوامن لەبەئامانجگرتنی فڕۆکەخانەو دامەزراوە نەوتییەکانی ناو سعودیه.
دەستەکە لەبەیاننامەیەکدا لەسەر سەکۆی ئێكس ڕایگەیاندوە، "ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی هێرشەکەوە بۆ دوو كه‌س بەرزبوەوە، ئەمەش دوای پشتڕاستکردنەوەی حاڵەتێکی دیكه‌ى گیانلەدەستدان کە یەکێکیان هاوڵاتییەکی سعودیەو ئەوی دیكه‌ش نیشتەجێیەکی خاوەن ڕەگەزنامەی هیندیە، لەکاتێکدا ژمارەی بریندارەکان هه‌شت كه‌سن كه هاوڵاتیەکی سعودیش لەناو برینداره‌كاندایه.
پێشتر دەستەکە لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندبوو، "ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی شا فەهد لەدەمام ڕوبەڕوی هێرش بوەته‌وه، له‌ئه‌نجامیشدا كه‌سێكى نیشته‌جێى سعودیه كه هیندیه گیانى له‌ده‌ستداوه‌و هه‌شت کەسی دیكه‌ش بریندارن کە برینى چه‌ند كه‌سێك له‌وانه سه‌خته‌و ژیانیان له‌مه‌ترسیدایه".
هێرشی حوسییەکان لەچەند ڕۆژی ڕابردودا گەیشتونەتە ئاستێکی بێپێشینە، لەوانەش وەشاندنی چەندین گورز بۆ سەر فڕۆکەخانەی ڕیاز، کە یەکێکیان لە 10ی تشرینی یەکەمدا بوە هۆی کوژرانی 13 کەس‌و برینداربونی سەدان کەسی دیكه کە ئەمەش وەک کوشندەترین هێرش بۆسەر خاکی سعودیە لەماوەی زیاتر له10 ساڵى ڕابردودا دادەنرێت.
بەگشتیی، لەسەرەتای ئەم مانگەوە تائێستا 22 کەس لەهێرشەکانی سەر فڕۆکەخانەکانی سعودیەدا کوژراون، بەقوربانیانی هێرشەکەی ڕۆژی چوارشەممەی سەر فڕۆکەخانەی دەمامیشەوە.
