شارپرێس:
ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕۆژی چوارشەممە لە ڕاپۆرتێكدا ڕایگەیاند، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئامادەكاری دەكات بۆ ئەوەی فەرمانی كشانەوەی بەشێك لە كارمەندان و خێزانەكانیان لە باڵیۆزخانەكانی ئەمریكا لە ناوچەی كەنداو دەربكات.
دوو بەرپرسی ئەمریكی بە ئاژانسی ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندووە، ئەو هەنگاوە بەهۆی ئەگەری دووبارەبوونەوەی شەڕ و پێكدادانەكانەوە بووە، بەتایبەتی لەگەڵ یاخیبووانی حوسییەكانی یەمەن كە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەكرێن.
باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە ڕیاز ڕۆژی چوارشەممە ئاگادارییەكی ئەمنیی سەبارەت بە ئەگەری هێرشی زیاتری حوسییەكان بۆ سەر سعودییە بڵاوكردەوە، ئەمەش دوای هێرشە كوشندەكانی ئەم دواییە، لەنێویاندا هێرشێك بۆ سەر فڕۆكەخانەی ڕیاز.
باڵیۆزخانەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو شوێنانەی فەرمانی كشانەوەیان پێكراوە، دەكرێت چۆڵكردنی سەرجەم كارمەندانی ئەمریكا و خێزانەكانیان لە نوێنەرایەتی ئەمریكا لە سعودییە لەخۆبگرێت.