نوجەبا چەكدانان ڕەتدەكاتەوە

عیراق

57 خولەک پێش ئێستا‌ 91 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:
عەبدولقادر كەربەلایی، ڕاوێژكاری سەربازی بزووتنەوەی نوجەبا، ڕۆژی چوارشەممە هەڵوێستی نەگۆڕی بزووتنەوەكەی لە دژی بەشداریكردن لە پڕۆسەی سیاسی دووپاتكردەوە و جەختی لە ڕەتكردنەوەی دەستەواژەی "سنوورداركردن، تەسلیمبوون، یان داماڵینی چەك" كردەوە.

كەربەلایی لە بەیاننامەیەكدا هەڵوێستی بزووتنەوەكەی ڕوونكردەوە لەبارەی  ئەو هەواڵانەی لە هەندێك لە دەزگاكانی ڕاگەیاندن بڵاودەكرێنەوەو جەختی لەوە كردەوە كە بڕیارەكەی بۆ بەشدارینەكردن لە پرۆسەی سیاسی "وەك خۆی دەمێنێتەوە".

ئاماژەی بەوەشكرد، بزووتنەوەكە مانەوەی هەڵبژاردووە "لەگەڵ گەلەكەمان و لەنێو گەلەكەماندا"، هاوبەشی ئازار و نیگەرانییەكانیان بێت، و هەوڵدان بۆ ئەوەی دەنگیان بێت لە داوای مافەكانیاندا.

سەبارەت بە چەك، كەربەلایی ڕایگەیاندووە كە ئەدەبیاتی بزووتنەوەكە دەستەواژەی "سنوورداركردن، تەسلیمبوون، یان داماڵینی چەك" لەخۆناگرێت.

ناوبراو هیوای بزووتنەوەكەی دەربڕی كە عێراق ببێتە "وڵاتێكی سەرفراز و سەروەری تەواو و دوور لە گەندەڵی".