شارپرێس:
ئاژانسی هەواڵی فارسی ئێران ڕۆژی چوارشەممە هەواڵی بیستنی دەنگی چەند تەقینەوەیەكی لە ناوچەی كاربان سەر بە شاری سیریك لە پارێزگای هورمزگان لە باشوری وڵات بڵاوكردەوە.
ئاژانسەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، تا ئێستا سروشت و سەرچاوەی تەقینەوەكان نادیارە.
ئەمە لە كاتێكدایە كە بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل پێداگری دەكات لەسەر دەستپێكردنەوەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییە بەرفراوانەكان دژی ئێران.
هاوكات دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لایەنی ئیسرائیلی ئاگاداركردەوە كە واشنتۆن هیچ هەنگاوێكی پەرەسەندن نانێت پێش هەڵبژاردنی نیوەیی ئەمریكا كە بڕیارە لە ٣ی مانگی داهاتوو ئەنجام بدرێت.