كچانی سەرپۆش لەسەری ئازەربایجان لەزانکۆکانی عێراق وەردەگیرێن

عیراق

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 188 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق رەزامەندنی دا لەسەر وەرگرتنی ئەو کچە خوێندکارانەی ئازەربایجان، کە لەزانکۆکانی ئەو وڵاتەدا رێگەیان پێنادرێت سەرپۆش لەسەر بکەن.


وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراق لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" دەستەی راوبۆچون لەوەزارەتی خوێندنی باڵا رەزامەندی دا لەسەر داوای کچە خوێندکارە سەرپۆش لەسەرەکانی ئازەربایجان، کە داوایان کردبوو لەزانکۆکانی عێراقدا درێژە بەخوێندن بدەن ".

وەزارەتی خوێندنی باڵا وتیشی،" هەروەها بڕیاردراوە کۆنمرەی وەرگرتن لەخوێندنی ئێوارانی بەشێک لە کۆلێژە حکومیی و ئەهلییەکان کەمبکرێتەوە ".