شارپرێس:
باڵیۆزخانەی ئۆکرانیا لەعێراق ڕەتیدەکاتەوە هێزی تایبەت بەدرۆنو هەزاران درۆنی ئۆکرانی لەهەرێم جێگیرکرابێتو دەڵێت، "ئەو دەنگۆیانە بنەمایان نییە".
ئەمڕۆ چوارشەممە باڵیۆزخانەی ئۆکرانیا لەعێراق ئەو هەواڵەی ڕەتکردەوە کە سیستمی بەرگریی ئاسمانی لەهەرێمی کوردستان جێگیرکرابێتو ڕایگەیاند، "ئەم تۆمەتانە بەتەواوی بێ بنەمانو دەچنە خانەی بڵاوکردنەوەی زانیاریی چەواشەکارانەی ئامانجدارەوە، چونکە ئۆکرانیا هیچ درۆنێک، یەکەی درۆن یان کارمەندی پەیوەندیداری لەهەرێمی کوردستان یان لەهیچ شوێنێکی دیکەی عێراق جێگیرنەکردوە".
ڕۆژی سێشەممە ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ئێرانی لەزاری سەرچاوەیەکی ئەمنییەوە بڵاویکردەوە، ئۆکرانیا سەربازو شارەزای درۆنو هەزاران درۆنی بچوکی لەهەرێمی کوردستانی عێراق جێگیرکردوە.
باڵیۆزخانەی ئەو وڵاتە پێداگریی لەوەدەکات، ئۆکرانیا بەتەواوی رێز لەسەروەرییو یەکپارچەیی خاکی کۆماری عێراق دەگرێتو بەهایەکی یەکجار زۆر دەداتە دۆستایەتیی خۆی لەگەڵ حکومەتی عێراقو حکومەتی هەرێمی کوردستان.