شارپرێس:
مستەفا سەنەد وەزیری پەیوەندییەکانی عێراق ئهمڕۆ پێنجشەممە لهقسهیهكى خۆى پهشیمان بوهوهو ڕایگەیاند، کە هیچ قەدەغەیەک لەسەر ئەپلیکەیشنی ڕێدۆزیی (Waze - وهیز) نییە، بەڵام جەختیکردەوە، لەهەڵوێستی پێشوی خۆی پاشەکشێی نەکردوە سەبارەت بەبلۆککردنی ئهو ئهپلیكهیشنه، دهشڵێت، "وەزارەت چەندین پێشنیازی لەلایەن گەنجانی عێراقیو کۆمپانیا ناوخۆیییەکانەوە پێگەیشتوە بۆ پەرەپێدانی ئەپڵیکەیشنی بەدیل بۆ نەخشەو چاودێریکردنی هاتوچۆ".
سەنەد، لەمیانی پهیامێكدا لهپانێڵى (حوکمڕانیی ئینتەرنێت) کە لەلایەن وەزارەتی پەیوەندییەکانەوە لەبەغدا ڕێکخرابوو و ڕایگەیاند، "هیچ قەدەغەیەک لەسەر ئەپلیکەیشنی وهیز نییە، من لەههستیاریم بهرامبهر بهئەپلیکەیشنی وهیز، پاشەکشێم نەکردوەو ئەپڵیکەیشنی بەدیل لەئارادا دەبن".
ڕونیکردەوە، "گەنجانی عێراقیو کۆمپانیا ناوخۆیییەکان کاریان لەسەر دروستکردنی ئەپڵیکەیشنی جیاواز کردوەو زۆربەیان هاتونەتە وەزارەتو چەندین پێشنیازی تایبەتیان پێشکەش بەئەپڵیکەیشنی نەخشەکانو هاتوچۆی ئۆتۆمبێلەکان کردوە".
وهزیره عێراقیهكه بڕوای خۆشی نیشاندا کە دەرکەوتنی ئەم ئەپڵیکەیشنانە بەکارهێنانی (وهیز) لەداهاتودا لاواز دەکاتو وتی، "تەنها وەک ناو دەمێنێتەوەو لەماوەی داهاتودا کەس بەکاریناهێنێت".
پێشتر سەنەد لهداواكارییهكدا بۆ وەزارەتی ڕایگهیاندبوو، پێویسته ئەپڵیکەیشنی (وهیز) لەعێراق لەسەرەتای ساڵی 2027دا قهدهغه بكرێت، هۆکارەکەشی بۆ ئەوە گەڕاندبوەوە کە ئەپڵیکەیشنەکە دروستکراوی ئیسرائیلەو باسی لەدابینکردنی جێگرەوەی ناوخۆیی کردبوو.
