دوکەڵی روخانی ئێران دەچێتە چاوی تورکیا؛ کوردیش ئاستبەرزترین ئەکتەرەکانی ناوچەکەیە

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 965 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

رێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران راپۆرتی شیکاری سیاسی پلینۆمی یازدەهەمینی کۆمەڵەی بڵاوکردوەتەوە، کە تێیدا شیکاری ورد بۆ دۆخی ناوچەکە و لێککەوتەکانی شەڕی ئەمریکا و ئێران و لەسەر کورد کردوە.



-نە شەڕ و نە دانوستان دۆخەکەیان یەکلانەکردەوە

هاتوچۆی تاران لەنێوان پەرەپێدان بە گرژییەکان لەگەروی هورمز و گەڕانەوە بۆ مێزی دانوستان، رەنگدانەوەی دوو پێویستی دژەبەیەکە، لەلایەک هێزی سوپا لەبڕیاردان زیادیکردوە، لەلایەکی ترەوە دەسەڵات ناچارە بەجۆرێک لەگۆشارە ئابورییەکانی گەمارۆ کەم بکاتەوە، ئەنجام ئەوەیە کە نە زەبری سەربازی کارەکەی بەقازانجی یەکێک لە دوو لایەنەکە یەکلاکردوەتەوە، نە مێزی دانوستان گەیشتوە بە رێککەوتنێکی راستەقینە و گەرەنتیکراو.

-شەڕی بەرژەوندییەکان
ئەم شەڕە نابێت لە روبەڕوبونەوەی سەربازی دوو دەوڵەتدا کورت بکرێتەوە، ئەوەی ڕودەدات کێشمەکێشێکە لەسەر نەوت و گاز، رێڕەوە بازرگانییەکانی جیهانی، پشکی بازاڕ و جێگە و پێگەی پلەندیی سیستمی سەرمایەداری جیهانی

-کرێکاران و زەحمەتکێشان تێچوی شەڕەکە لەئەستۆ دەگرن
بارگرانی و تیچوی ئەم شەڕە لە بۆردومان و ئاوارەییەوە تا گرانی، بێکاری و حەقدەستی و دواکەوتویی، پێش هەموو کەس کەوتوەتە سەر شانی کرێکاران و زەحمەتکێشان لە ئێران، عێراق و هەرێمی کوردستان، هەروەها کرێکارە کۆچبەرەکان کە چەرخی ئابوری وڵاتانی کەنداو بە دەستی ئەوان دەسوڕێت، تەحەمولی دەکەن

-دۆخی هەرێمی کوردستان لە هەموو کاتێک هەستیارتر بوە
ئەم دۆخە نادیارە هەموو ئەکتەرەکانی ناوچەکەی خستووەتە دۆخی ئامادەباشییەوە، هەریەکەیان بەپێی بەرژەوەندیی خۆی هەوڵ دەدات جێپێیەک لە ڕیزبەندیی داهاتودا بدۆزێتەوە یان لانیکەم خۆی لە ئاگری ئەو شەڕە بەدوور بگرێت، عەرەبستان، تورکیا و پاکستان بە پێکهێنانی «پەیمانی مەککە» سەرچاوەکانی ئەمنییەتی خۆیان فرەچەشن دەکەن. وڵاتانی عەرەبی کەنداو هەم قوربانیی شەڕن و هەم نێوەندگیرەکەی، تورکیا هەر گۆڕانکارییەک لە ڕوانگەی کۆنترۆڵکردنی پرسی کوردەوە دەبینێت، چین و ڕوسیا پەیوەندییان لەگەڵ ئێران بە تەرازووی بازاڕ و تێچوو دەپێــون، دۆخی هەرێمی کوردستانیش، دوای کشانەوەی دوایین هێزەکانی ئەمریکا لە هەولێر لە ٣٠ی ســێپتەمبەر، لە هەموو کاتێک هەستیارتر بووە.

-پەیمانی مەککە، عەرەبستان، تورکیا و پاکستان
بێمتمانەیی عەرەبستان بــە چەتری ئەمنییەتی ئامریکا چیتر شــاراوە نییە. محەممەد بن سەلمان، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و شەهباز شەریف لە ١٦ی گەلاوێژدا لە مەککە «پەیمانی بەرگریی هاوبەشی مەککە»یان ئیمزا کرد. بەپێی ئەم پەیمانە، هێرش بۆ سەر یەکێک لەو سێ وڵاتە بە هێرش بۆ سەر هەرسـێکیان دادەنرێت.

-دووکەڵی روخانی ئێران دەچێتە چاوی تورکیا
تورکیا لە بەرامبەر ئێرانێکی پشێوودا بێکار دانانیشێت و لەئازەربایجان و تەنانەت کوردـستانی ئێرانیش ڕۆڵ دەگێڕێـت. بەڵام لــە ڕووی لۆژیکییــەوە ناتوانێــت خوازیــاری داڕمانــی ئێــران بێــت، چونکــە دووکەڵەکــەی دەچێتــە چــاوی خــۆی. الفــاوی ئــاوارەکان، نائارامیــی ســنوورەکان و بەهێزبوونــی هێــزە کوردییــەکان لە زومرەی ئــەو لێکەتانەن کــە ڕاســتەوخۆ دەگەنــە بەرۆکــی تورکیــاش دەگرێــت. تورکیــا ئێســتاش لــە باکــووری عێــراق حــزووری ســەربازیی هەیــە و ئــەم حــزوور جێگــەی مشــتومڕە. گروپــە چەکدارەکانــی هاوئاراســتە لەگــەڵ کۆمــاری ئیســالمی لــە عێــراق، کشــانەوەی هێزەکانــی تورکیایــان وەک یەکێک لــە مەرجەکانی چەکدانانــی خۆیــان ڕاگەیانــدووە. ڕاگەیاندنــی هەڵوەشــانەوەی پەکەکــە لــە ١٤٠٤ دەســتی تورکیــای لــە کوردســتان کراوەتــر کــردووە، هەرچەنــد

-هەرێمــی کوردســتان یەکێکــە لــە ئاستبەرزترین ئەکتــەرە بەرچاوەکانــی ناوچەکــە
 هەرێمــی کوردســتان یەکێکــە لــە ئەکتــەرە بەرچاوەکانــی ناوچەکــە و هــاوکات یەکێکە لە ئاســیبپەزیرترینیان. یەکێتیی نیشــتمانیی کوردســتان و پارتیــی دیموکراتــی کوردســتان هەریەکەیــان دەیــان هــەزار هێــزی چەکــداری تاڕادەیــەک ڕاهێنراویــان هەیــە، بــەاڵم پڕۆســەی یەکخســتنی هێــزی پێشــمەرگە لەژێــر یــەک فەرماندەییــدا هێشــتا تــەواو نەبــووە. ئــەم دابەشــبوونە بەڕێکــەوت. دوو حیزبــی دەســەاڵتدار بــە کــردەوە دوو ناوەنــدی دەســەاڵتی سیاســی و ئابوورییــن کــە داهاتــی نــەوت، گومــرگ و بازرگانیــی ســنوورەکانیان لــە نێــوان تۆڕەکانــی خۆیانــدا دابــەش کــردووە. حیزبــی دیموکــرات سیاســەتەکەی لەگــەڵ تورکیــا هەماهەنــگ دەکات و یەکێتــی لەگــەڵ کۆمــاری ئیســالمی، و هەریەکەیــان بــە ئابــووری و بــازاڕی یەکێــک لــەم دوو دراوســێیەوە بەســتراوەتەوە. هــەردوو حیزبەکــە نیگەرانــی لەدەســتچوونی دەســەاڵت و ســەرچاوەکانی هەرێمــن بەرامبەر بــە حکومەتــی ناوەنــد. بــەاڵم بەهــای ئــەم کێشمەکێشــە زیاتــر لــە هەمــوو کــەس فەرمانبــەران، موعەلیمــان و ئــەو کرێکارانــە داویانــە کــە زۆر جــار بۆمــاوەی چەندیــن مانــگ بێمووچــە ماونەتــەوە.

-حیزبەکانــی کوردســتانی ئێران، پەکەکــە و پژاک
حیزبەکانــی کوردســتانی ئێــران کــە لــە هەرێمــی کوردســتان جێگیــرن، ئێســتا لــە ڕووی نیزامییــەوە پێگەیەکــی جددییــان نییــە. ڕێککەوتنــی ئەمنییەتــی ئێــران و عێــراق توانــای ئەوانــی وەک حیزبــی چەکــدار بــە ڕادەیەکــی زۆر ســنووردار کــردووە. ئــەم حیزبانــە لــە ســنوورەکان دوور خراونەتــەوە، لەژێــر چاودێریــدان و ئازادیــی جموجوڵیــان کــەم بووەتــەوە. پەکەکــە ســاڵی ٢٠٢٥ هەڵوەشــانەوەی خــۆی ڕاگەیانــد، بــەاڵم پاشــماوەی هێزەکانــی هێشــتا لــە شــاخەکانی هەرێمــی کوردســتان ماون و چارەنووســی کۆتاییــان هێشــتا ناڕوونــە. پــژاک هێشــتا ڕێکخراوەکــەی پاراســتووە. ئــەم ڕەوتــە خــۆی وەک ئەکتەرێکــی ســەربەخۆ لــە داهاتــووی سیاســیی کوردســتانی ئێــران دەناســێنێت و هــەوڵ دەدات لــە ئەگــەری بۆشــاییی دەســەاڵت ســوود وەربگرێــت. بــەاڵم پەیوەندیــی ئایدیۆلــۆژی و ڕێکخراوەیــی لەگــەڵ بزووتنــەوەی ئاپۆیــی ئــەم پرســیارە جددییــە دەورووژێنێــت کــە پــژاک تــا چ ڕادەیــەک دەربــڕی ویســتی ســەربەخۆی کۆمەڵگــەی کوردســتانی ئێرانــە.