شارپرێس:
زیاتر لەکاتژمێرێکە هێڵی
ئینتەرنێتی IQ کێشەی تێکەوتوە، کۆمپانیاکەش ڕونکردنەوە دەدات و هۆکارەکەی
ئاشکرادەکات.
کۆمپانیای (IQ
ONLINE)
لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردوە،" لەئێستادا هێڵی ئینتەرنێتی IQ کێشەی تێدایە بەهۆی پچڕانی فایبەری سەرەکی
کە بوەتە هۆی نەمانی ئینتەرنێت لە ناوچەکەدا ".
ئەوەشیخستەڕوو،"
تیمەکانمان لەهەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە بە زوترین کات ".