شارپرێس:
ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز لە زاری بەرپرسانی ئێرانەوە بڵاویکردەوە، شاندێکی ئێرانی بەنیازە سبەی سێشەممە بەمەبەستی وتووێژ لەگەڵ ئەمریکا گەشت بکات بۆ ئیسلام ئابادی پایتەختی پاکستان.
سەرچاوەکان باسیان لەوەکردووه محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران که سەرۆکایەتیی تیمی دانوستانکاره ، به شداری له دانوستانەکاندا دەکات.
لەلایەکی دیکەوە سەرچاوەیەکی باڵای ئێرانی بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، تاران "بە شێوەیەکی ئەرێنی بیر لە بەشداریکردن لە دانوستانەکان" دەکاتەوە بەڵام هێشتا بڕیاری کۆتایی نەداوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، گەمارۆدانی بەندەرەکانی ئێران لەلایەن ئەمریکاوە بەربەستێکی گەورەیە لەبەردەم بەشداریکردن.