ئەوروپا هەنگاوێکی نوێ دژی ئێران دەنێت

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 237 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دیپلۆماتکارانی یەکێتی ئەوروپا ڕایانگەیاند، سزاکان بۆسەر ئێران زیاتر دەکەن تا کاربەدەستانی بەرپرسیار لە داخستنی گەرووی هورمزیش بگرێتەوە.

بەگوێرەی هەواڵی میدیای ئەمریکی، دیپلۆماتکارانی یەکێتی ئەوروپا ڕایانگەیاندووە "ڕێککەوتنێکی سیاسی هەیە کە بەڕاستی بە تەمایە پێوانەکانی سزاکانی سەر ئێران بگۆڕن بەشێوەیەک ئەو کەس و قەوارانەش بگرێتەوە کە بەرپرسیارن لە داخستنی گەرووی هورمز".

دیپلۆماتکارێکی دەزگای کاروباری دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا ڕایگەیاند، دەزگاکە پێویستی بە چەند هەفتەیەک دەبێت هەتا لیستی ناوەکان ئامادە بکات و پاشان سزا بەسەرئەو کەس و کۆمپانیایانەدا دەسەپێنێت کە بەرپرسیار بوون.