ئیسرائیل بۆ دەستپێکردنەوەی شەڕ ئامادەیە

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 75 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شار‌پرێس:

بەرپرسێکی باڵای ئیسرائیل ڕۆژی دووشەممە ئاشکرای کرد کە ئیسرائیل ئامادەیە بۆ گەڕانەوە بۆ شەڕ لەگەڵ ئێران بە ڕەزامەندی ئەمریکا، بەگوێرەی دەستەی پەخشی ئیسرائیل.

تا ئێستا هیچ ڕێککەوتنێک لەنێوان ئەمریکا و ئێران نەکراوە و دانوستانەکانی نێوان هەردوولا گومانیان لەسەرە.

ئەو بەرپرسە ئیسرائیلییە کە ناوەکەی ئاشکرا نەکراوە، وتی: هەموومان چاوەڕێی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا دەکەین، بەڵام لە ئێستادا لایەنەکان لە گەیشتن بە ڕێککەوتن نزیک نین.