شارپرێس:
وه‌زاره‌ته‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان لیستى موچه‌یان به‌بێ لێبڕین ئاماده‌كردوه‌و هه‌رچه‌نده تا ئێستا وه‌زاره‌تى دارایی گه‌نجینه‌كانى ئاگادار نه‌كردۆته‌وه سه‌باره‌ت به دابه‌شكردنى مووچه به‌ڵام به‌پێى زانیاریه‌كان موچه‌ى ئه‌م مانگه هاوشێوه‌ى مانگى پێشوو به‌بێ لێبڕین دابه‌ش ده‌كرێت.
به‌پێى زانیاریه‌كانى شارپرێس: حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئه‌م هه‌فته‌یه چاوه‌ڕوانى 200 ملیار دیناره‌كه ده‌كات له به‌غداوه به‌ده‌ستى بگات و ئه‌گه‌ر تا كۆتایی هه‌فته 200 ملیاردیناره‌كه گه‌شته هه‌رێم ئه‌وا ڕاسته‌وخۆ موچه به‌بێ لێبڕین دابه‌ش ده‌كرێت و له‌چه‌ند رۆژێكى كه‌مدا وه‌زاره‌ته‌كان موچه وه‌رده‌گرن.
هه‌ربه‌پێى ئه‌و زانیاریانه، ئه‌گه‌ر به‌غدا 200 ملیار دیناره‌كه‌ش نه‌نێرێت ئه‌وا حكومه‌تى هه‌رێم به‌بێ لێبڕین موچه دابه‌ش ده‌كات به‌ڵام دابه‌شكردنى موچه زیاتر له 2 هه‌فته ده‌خایه‌نێت.
له‌مانگى ڕابردوو حكومه‌تى هه‌رێم لێبڕینى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌و سه‌رۆكى حكومه‌ت ڕایگه‌یاند، هه‌ڵگرتنى لێبڕینى موچه په‌یوه‌سته به ناردنى 200 ملیار دیناره‌كه له به‌غداوه.
ئ.ق