شارپرێس:
وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ى دایه‌وه كه باس له‌گه‌یشتنى 200 ملیاره‌كه‌ى به‌غدا ده‌كه‌ن‌و ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "چاوه‌ڕوانین له‌مڕۆژانه‌دا بگاته وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم"، ده‌شڵێت:"دڵنیایی به‌فه‌رمانبه‌ران ده‌ده‌ین له‌چه‌ند ڕۆژێكى كه‌مدا كۆتایی به‌دابه‌شكردنى موچه‌ى مانگى هه‌شتى فه‌رمانبه‌ران ده‌هێنین".
جوتیار عادل وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم به‌میدیاى پارتى وتوه، له‌سه‌ره‌تاى ده‌ستبه‌كاربونى كابینه‌ى نۆیه‌مى حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه، بڕیاردراوه ئه‌و داهاته‌ى دێته‌ده‌ستى پێشینه بۆ موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران بێت.
ئه‌وه‌شى وتوه، "ئه‌م مانگه مانگی دوەمە موچه به‌بێ لێبڕین دابه‌شده‌كرێت، فەرمانبەرانیش دڵنیادەکەینەوە موچەی مانگی هەشت کە به‌بێ لێبڕینە لەماوەی چەند ڕۆژی داهاتودا تەواودەکرێت‌و هیچ کێشەیه‌كى تێدانییە".
له‌باره‌ى 200 ملیار دیناره‌كه‌ى به‌غداشه‌وه وته‌بێژى حكومه‌ت ڕه‌تیكرده‌وه ئه‌و پاره‌یه گه‌یشتبێته هه‌رێمى كوردستان‌و وتى:"چاوەڕوانین لەو ڕۆژانە 200 ملیار دیناره‌كه‌ی ئه‌م مانگه‌ش بنێردرێت".
له‌ڕۆژى 25ى ئه‌م مانگه‌وه دابه‌شكردنى موچه‌ى مانگى هه‌شت ده‌ستى پێكردوه، به‌ڵام تائێستا ته‌نها وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى‌و پێشمه‌رگه موچه‌یان وه‌رگرتوه.