شارپرێس:
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایگه‌یاند، له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و پشكه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان دابینكراوه حكومه‌تی عێراق بڕه‌بودجه‌یه‌ك بۆ په‌ره‌پێدانی پارێزگاكان ته‌رخان ده‌كات و ئه‌و پشكه‌ی به‌ر سلێمانی ده‌كه‌وێت ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ی پێ جێبه‌جێ ده‌كرێت.
شێروان میرزا ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به شارپرێسی ڕاگه‌یاند، به‌ده‌ر له شایسته‌ی دارایی هه‌رێم به‌پێی یاسای بودجه ، بڕه بودجه‌یه‌ك دیاریكراوه بۆ په‌ره‌پێدانی پارێزگاكان و به‌شێ:ی باش بۆ پارێزگای سلێمانی ته‌رخانكراوه.
وتیشی، به بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگاكانی عێراق ژماره‌یه‌ك پرۆژه له سلێمانی ، گه‌رمیان، هه‌ڵه‌بجه ، ڕاپه‌رین و به‌شێكی زۆر له قه‌زاو ناحیه‌كان جێبه‌جێ ده‌كرێت.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو،ئێستا وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق تاوتوێی پرۆژه‌كان ده‌كات و بڕیاره دواتر ده‌ست به‌جێبه‌جێكردنیان بكرێت.
له‌عێراق ساڵانه به‌ده‌ر له بودجه‌ی گشتی بودجه‌یه‌ك بۆ په‌ره‌پێدانی پارێزگاكان دابین ده‌كرێت و ئه‌مساڵ له‌و بڕه بودجه‌یه پشكی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیش دیاریكرا.
ئ.ق