یەكێتی ئاسیا پشتگیری جامی جیهانی بۆ هەموو ساڵێك دەكات

وەرزش

14/09/2021‌ 401 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

یەكێتی تۆپی پێی كیشوەری ئاسیا پشگیری بیرۆكەی مجامی جیهانی بۆ هەموو ساڵێك دەكات نەك چوار ساڵ جارێك.

بەگوێرەی ئاژانسی رۆیتەرز، یەكێتی تۆپی پێی جیهان كار لەسەر ئەوە دەكات جامی جیهانی بۆ ژنان و پیاوان هەموو ساڵێك ئەنجامبدرێت.

هەرچەندە یەكێتی تۆپی پێی ئاسیا پشتگیری ئەو بیرۆكەیە دەكات، بەڵام یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا ئەو بیرۆكەیە رەت دەكاتەوە.

هاوكات یەكێتی تۆپی پێی ئەمریكای لاتین باوەڕی وایە ئەنجامدانی جامی جیهانی هەموو ساڵێك سەركەوتوو نابێت.

بەڵام یەكێتی تۆپی پێی ئەمریكای باكور ئەو بیرۆكەیە پەسەند دەكات و پێی وایە ئەگەر هاوسەنگی تۆپی پێ رابگیرێت، هیچ رێگرییەكیان نییە.

شیاوی باسە لە ئێستادا جامی جیهانی چوار ساڵێك ئەنجامدەدرێت، جامی جیهانی پێشوو لە ساڵی 2018 لە وڵاتی روسیا بەڕێوەچوو، مۆندیالی داهاتوو لە ساڵی 2022 لە وڵاتی قەتەر بەڕێوەدەچێت.

رەنج رەسول