نەتەوەیەکگرتووەکان: لە هەڵبژاردنی تایبەتدا هیچ پێشێلکارییەک تۆمار نەکراوە

جیهان

08/10/2021‌ 604 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

نوێنەرایەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق رایگەیاند، تا ئێستا هیچ پێشێلکارییەک لە دەنگدانی تایبەتدا تۆمار لە هیچ ناوەندێکى دەنگدان نەکراوە.

ئێوارەى ئەمرۆ نوێنەرایەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق راگەیەنراوێکی لەبارەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی تایبەتی عێراقەوە بڵاوکردەوە و تیایدا رایگەیاندوە، هێزە چەکدارەکان بە هەموو بەشە جیاوازەکانییەوە، زیندانیان و ئاوارەکان بەردەوامن لە دەنگدانی تایبەت.

ئاماژەی بەوەشداوە، تا ئێستا لەلایەن چاودێرە نێودەوڵەتییەکانەوە هیچ سکاڵایەک بەرز نەکراوەتە تیایدا پێشێلکارییان تۆمار کردبێت، هەر بۆیە دڵنیاییدەدەن لەوەی تا ئێستا لە دەنگدانی تایبەتدا هیچ پێشیلکارییەک تۆمار نەکراوە.

کاتژمێر ٦ی ئێوارە ئامێرەکانى دەنگدان وەستاو کاتى دەنگدان کۆتایی هات، بەڵام بەهۆى هەندێ کێشە لە ئامێرەکانى دەنگدان لە چەند ناوچەیەکى هەرێمی کوردستان ژمارەیەکى بەرچاو لە هێزە ئەمنییەکان نەیانتوانى دەنگ بدەن.

س.هـ

بەپەلە