شارپرێس:
ده‌زگاى زانیاریی یه‌كێتى له‌باره‌ى گۆڕینى سه‌رۆكى ده‌زگاكه‌وه هاته‌ده‌نگ‌و ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ ڕاى گشتى بڵاوده‌كاته‌وه، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "ئه‌ژى ئه‌مین لەخەمی بەرقەراکردنی ئارامی‌و ئاسایشی ھەرێمی کوردستاندایە".
بەگوێره‌ى ڕاگه‌یه‌نراوێكى ده‌زگاى زانیارى كه له‌زارى سەرچاوەیەک لەئاژانسی پاراستن‌و زانیاری/ زانیاری ھەرێمی کوردستانه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، ھەموو ئەو دەنگۆیانە بەدرۆدەخاتەوە کە باس لەگۆڕینی لێپرسراوی دەزگاکە دەکات.
له‌درێژه‌ى ئه‌و ڕاگه‌یه‌نراوه‌دا هاتوه، "بۆ ھەمولایەکی ڕوندەکەینەوە ئەژی ئەمین لێپرسراوی ئاژانسی پاراستن‌و زانیاری/ زانیاری ھەرێمی کوردستان لەڕاپەڕاندنی ئەرکەکانیدا بەردەوامەو لەخەمی بەرقەراکردنی ئارامی‌و ئاسایشی ھەرێمی کوردستاندایە، ھەموو ئەو ھەواڵە بێبنەمایانەی بڵاوبونەتەوە ناڕاستن".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، ئه‌مڕۆ له‌هه‌واڵێكدا له‌باره‌ى ئه‌و پرسه‌وه چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى باڵاى ناو یه‌كێتى قسه‌یان بۆ ده‌زگاى میدیایی شارپرێس كرد‌و به‌شێكیان جه‌ختیانكرده‌وه، سه‌رۆكى ده‌زگاى زانیاریی ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌و به‌شێكى دیكه‌ى سه‌رچاوه‌كانیش سه‌رله‌به‌رى هه‌واڵه‌كه‌یان ڕه‌تكرده‌وه‌و ئاماژه‌یان به‌وه‌دا، ئه‌ژى ئه‌مین له‌كارو له‌پۆست‌و له‌خزمه‌تى خۆى به‌رده‌وامه.
شارپرێس به‌پشتبه‌ستن به‌قسه‌ى چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك كه له‌باره‌ى ئه‌و هه‌واڵه‌وه دابه‌شبوبون به‌سه‌ر دوو به‌ره‌دا، به‌ره‌یه‌ك هه‌موو ئه‌و زانیاریانه‌ى به‌ڕاست زانى كه به‌بڕیارى بافڵ تاڵه‌بانى، ئه‌ژى ئه‌مین ده‌ستبه‌سه‌ره‌و له‌پۆسته‌كه‌ى دورخراوه‌ته‌وه، به‌ره‌كه‌ى دیكه‌ش ئاماژه‌یان به‌وه‌دا، هیچ كێشه‌یه‌ك له‌نێوان بافڵ تاڵه‌بانى‌و ناوبراوداو نییه‌و هیچ بڕیارێكیش له‌باره‌ى سه‌رۆكى ده‌زگاى زانیاریه‌وه نه‌دراوه.
لەدوای ڕوداوەکانی هەشتی تەمموزى ساڵى 2021ى ناو یه‌كێتى، ئەژی ئەمین یەکێک لەو کاراکتەرە سەرەکیانەبوو کە لەڕوداوەکاندا ڕۆڵی بینیوەو به‌کەسێکی زۆر نزیکی بافڵ تاڵەبانی ناسراوەو سه‌ره‌تاى کێشەو دواتریش گۆڕانکاریەکان له‌دەزگای زانیارییەوە سەریهەڵداو دواتریش ناوبراو کرایە بەرپرسی دەزگاکە.
ش.هـ