شارپرێس:
هه‌واڵى ده‌ستبه‌سه‌ركردنى ئه‌ژى ئه‌مین سەرۆکى ده‌زگاى ئاژانسى پاراستن‌و زانیارى/ زانیارى سه‌رچاوه باڵا ئه‌منیه‌كانى ناو یه‌كێتى ده‌كات به‌دوو به‌شه‌و به‌شێك هه‌واڵه‌كه پشتڕاستده‌كه‌نه‌وه‌و به‌شه‌كه‌ى دیكه‌ش ڕه‌تیده‌كه‌نه‌وه هیچ گۆڕانكارییه‌ك ڕویدابێت‌و ته‌ئكیدده‌كه‌نه‌وه، "ئه‌ژى ئه‌مین له‌پۆسته‌كه‌ى خۆى به‌رده‌وامه‌و ده‌ستبه‌سه‌ریش نه‌كراوه".
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى شارپرێس له‌سه‌رچاوه‌یه‌كى باڵاى ناو یه‌كێتیه‌وه ده‌ستیكه‌وتوه، ئه‌ژى ئه‌مین سەرۆکى ده‌زگاى ئاژانسى پاراستن‌و زانیارى/ زانیارى به‌فه‌رمانى بافڵ تاڵه‌بانى هاوسه‌رۆكى یه‌كێتى ده‌ستبه‌سه‌ركراوه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه بۆ شارپرێس وتى:"ماوه‌ى دوو هه‌فته‌یه كێشه له‌نێوان ئه‌ژى ئه‌مین‌و ده‌زگا ئه‌منیه‌كانى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستاندا دروستبوه‌و دوو داواكاریی‌و بژارده‌ش خراوه‌ته به‌رده‌مى، به‌ڵام به‌هیچیان ڕازیی نه‌بوه، یه‌كه‌میان گواستنه‌وه‌یه‌تى بۆ یه‌كێك له‌ده‌زگا ئه‌منیه‌كانى سنورى سلێمانى‌و دوه‌میش ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى، به‌ڵام ئه‌و به‌هیچیان ڕازیی نه‌بوه‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه فه‌رمانى ده‌ستبه‌سه‌ركردنى بۆ ده‌ركراوه‌و ئێستا ده‌ستبه‌سه‌ره".
شارپرێس له‌وباره‌یه‌وه هه‌وڵیدا زانیاریی زیاترى ده‌ستبكه‌وێت، به‌ڵام سه‌رچاوه‌كه ئاماده‌نه‌بوو هیچ زانیارییه‌كى دیكه بدات، ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ى ڕاگه‌یاند، ده‌ستبه‌سه‌ركردنى ئه‌ژى ئه‌مین په‌یوه‌ندى به‌دۆسیه‌یه‌كى ئه‌منی ناو یه‌كێتیه‌وه هه‌یه‌و كێشه‌كه‌ش بۆ كێشه‌یه‌كى نێوان ئه‌نجومه‌نى ئاسایش‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى دژه‌ى تیرۆر ده‌گه‌ڕێته‌وه.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كى دیكه‌ى باڵاى ئه‌منى ناو یه‌كێتى ته‌واوى ئه‌و زانیاریانه‌ى ڕه‌تكرده‌وه‌و تایبه‌ت به‌شارپرێسى وت:"ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ى له‌باره‌ى ئه‌ژى ئه‌منیه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه ڕاست نییه‌و ده‌ستبه‌سه‌ریش نه‌كراوه‌و له‌پۆست‌و كاره‌كه‌ى خۆیدا به‌رده‌وامه".
دواى به‌دواداچونه‌كان، شارپرێس بۆى ده‌ركه‌وت له‌ئاستى باڵاى ئه‌منیدا دابه‌شبون له‌باره‌ى ئه‌و هه‌واڵه‌وه هه‌یه‌و به‌شێك له‌سه‌رچاوه‌كانى ناو یه‌كێتى ده‌ڵێن ڕاسته ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌و به‌شێكى دیكه‌ش له‌سه‌رچاوه باڵاكانى دیكه‌ى ناو یه‌كێتى ڕه‌تیده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌و هه‌واڵه ڕاست بێت، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت ناڕونیه‌ك له‌و پرسه‌دا هه‌یه.
لەدوای ڕوداوەکانی هەشتی تەمموزى ساڵى 2021ى ناو یه‌كێتى، ئەژی ئەمین یەکێک لەو کاراکتەرە سەرەکیانەبوو کە لەڕوداوەکاندا ڕۆڵی بینیوەو به‌کەسێکی زۆر نزیکی بافڵ تاڵەبانی ناسراوەو سه‌ره‌تاى کێشەو دواتریش گۆڕانکاریەکان له‌دەزگای زانیارییەوە سەریهەڵداو دواتریش ناوبراو کرایە بەرپرسی دەزگاکە.
ش.هـ