شارپرێس:
دواى بڵاوبونه‌وه‌ى هه‌واڵى به‌ندكردنى بۆ ماوه‌ى مانگێك له‌لایه‌ن دادگاوه، به‌ڕێوه‌به‌رى هاتوچۆى سلێمانى ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌و هۆكاره‌كه‌ى ئاشكراده‌كات.
ئه‌مڕۆ هه‌واڵى به‌ندكردنى عەمید ئاسۆ محەمەد بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی (له‌پشكى گۆڕان) بڵاوكرایه‌وه بۆ ماوه‌ى مانگێک.
دواى بڵاوبونه‌وه‌ى هه‌واڵه‌كه به‌بێ ئاماژه‌كردن به‌هۆكاره‌كه‌ى، عه‌مید ئاسۆ محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌رى هاتوچۆى سلێمانى په‌یامێكى ده‌نگى بڵاوكرده‌وه‌و تێیدا ده‌ڵێت:"هه‌واڵه‌كه ڕاسته‌و هۆكاره‌كه‌شى بۆ ته‌واوكردنى ماسته‌ره‌كه‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه".
له‌و په‌یامه ده‌نگیه‌دا عه‌مید ئاسۆ باس له‌وه‌ده‌كات، ئه‌و له‌ساڵى 2020 بڕوانامه‌ى ماسته‌رى به‌ده‌ستهێناوه‌و خوێندویه‌تى، به‌ڵام مۆڵه‌تى نه‌كردوه، به‌و هۆیه‌وه ئه‌مڕۆ 5ى 5ى 2024 دادگا بڕیاریداوه به‌به‌ندكردنى بۆ ماوه‌ى مانگێك.
جه‌ختیشده‌كاته‌وه، ئه‌و وه‌ك ئه‌فسه‌رێكى باڵا‌و به‌ڕێوه‌به‌رى هاتوچۆى سلێمانى پابه‌ند ده‌بێت به‌و بڕیاره‌ى دادگاوه.