شارپرێس:
شارەزایەكی كەشناسی ڕایدەگەیەنێت، ئەم شەپۆلی بارانبارینە تاوهكو شەوی سێشەممە بەردەوامدەبێتو داوا لەهاوڵاتیان دەكات، خۆیان لەهەورە بروسكە بپارێزن.
محەمەد كەمال شارەزای كەشناسی ئاشكرایكردوه، "بەگوێرهى پێشبینییەكانو بەهۆی ئەو شەپۆلەی لەدەریای سورو دەریای ناوەڕاستەوە ڕوی لەناوچەكە كردوە، تاوهكو شەوی سێشەممە ئەم شەپۆلی بارانبارینە بەردەوامدەبێت كە بەئەگەرێكی زۆرەوە لەهەندێک ناوچە بارانی بەلێزمەو تەرزەش دەبارێت".
وتوشیهتى:"بۆ ڕۆژی چوارشهممە كە بڕێكی زۆر شێ دەمێنێتەوە، وادەكات هەوری ناوخۆیی دروست ببێت، بۆیە پێدەچێت دوبەیانیش باران ببارێت".
محەمەد كەمال ئاشکراشیکرد، "شەپۆلی بارانبارینەكەی دوو ڕۆژی ڕابردوو، سەرتاسەری هەرێمی كوردستانی گرتەوە، بەهەمانشێوە شەپۆلەكەی ڕۆژی سێشەممەش سەرتاسەری دەبێتو سەرجەم ناوچەكان دەگرێتەوە".
شارەزاكەی كەشناسی لەبارەی هۆشداریەکی مەترسیدارەوە دەڵێت:"بەگوێرهى پێشبینییەكان، هەورە بروسكەكان بەهێزدەبن، بۆیە داوا لەهاوڵاتییان دەكەین خۆیان بپارێزن، هەروەك بەهۆی پاراوبونی زەوییەوە، ئەگەرى زۆر هەیە بارانبارینەكەی دوو ڕۆژی داهاتوو لافاوی لێ دروست ببێتو ئاستی ئاو بەرزبكاتەوە".