شارپرێس:
هه‌ریه‌ك له‌فه‌ره‌نساو ئه‌ڵمانیاو ئه‌مریكاش له‌سه‌ر ئه‌و گه‌نجه‌ى له‌پارێزگاى دهۆك به‌هۆى گۆڕینى ڕه‌گه‌زیه‌وه له‌لایه‌ن برایه‌كیه‌وه كوژرا هاته‌ده‌نگ، ئه‌مریكا به‌فه‌رمى له‌په‌یامێكدا بۆ حكومه‌تى هه‌رێم، داواده‌كات، لێکۆڵینەوە بكرێت.
له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكى كونسوڵخانه‌ى ئه‌مریكا له‌هه‌ولێر ئاماژه به‌وه‌كراوه، "ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بەنیگەرانیەوە ئاگاداری ئەو ڕاپۆرتە هەواڵیانەیە تیایاندا باس لە(دۆسکی ئازاد)ی دانیشتوی شاری دهۆك دەکەن وەك قوربانی دەستی مومارەسەی بەدناوی کوشتن لەژێر پاساوی شەرەفدا".
ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ى ئه‌مریكا تێیدا هاتوه، "بەڕون‌و ئاشکرا ئیدانەی ئەم توندوتیژیە دەکەین‌و ئەو جیاکاریکردنەش کە لەڕیشەی ئەم تاوانەدایەو داوا لەلایەنە دەسەڵاتدارەکان دەکەین لێکۆڵینەوەی تەواو لەم کوشتنە بکەن‌و ئەنجامدەرەکەی ڕوبەڕوی ئەوپەڕی سزای یاسایی بکەنەوە".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، ڕۆژی 1ی ئه‌م مانگه ئۆلیڤیە دیکۆتیگنس کونسوڵی گشتیی فەرەنساش لەهەولێر وێنەیەکی ئەو گەنجەی بڵاوکردەوە کە بەهۆی گۆڕینی ڕەگەزی لەلایەن براکەیەوە کوژراوەو لەسەری نوسیبوو، "نابێت دەست بۆ شکۆی مرۆڤ ببرێت".
له‌لایه‌كى دیكه‌شه‌وه کونسوڵخانەی ئەڵمانیا نیگه‌رانى خۆى بۆ ئه‌و تاوانه ده‌ربڕیوه‌و ئاشكرایكردوه، لەخاڵی یەکەمی مادەی یەکەمی دەستوری ئەڵمانیادا هاتوە، نابێت ده‌ست بۆ شكۆى مرۆڤ ببرێت.
دۆسکی ئازاد كه تەمەن 23 ساڵ بوو، به‌وته‌ى پۆلیسى پارێزگاى دهۆك، ڕۆژى 28ی 1ى 2022 له‌ڕێگه‌ى گوله‌وه کوژراوە، هۆكاره‌كه‌شى بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه دۆسكى ڕه‌گه‌زى خۆى گۆڕیبوو، به‌وته‌ى كه‌سوكاره‌كه‌شى، "ئه‌و تاوانه له‌لایه‌ن برایه‌كیه‌وه كه له‌ده‌ره‌وه‌ى وڵات ده‌ژى ئه‌نجامدراوه".
ش.هـ
