شارپرێس:
كۆمه‌ڵه‌ى قوربانیانى هه‌ڵه‌بجه بایكۆتى یادى كیمیابانى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ى ڕاگه‌یاندو سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌كه‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "به‌هۆى پشتگوێخستنى كه‌سوكارى شه‌هیدان ئه‌م بڕیاره‌یانداوه".
لوقمان عه‌بدولقادر سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌كه به‌شارپرێسى ڕاگه‌یاند، "به‌هۆى زۆرى كێشه‌كانى كه‌سوكارى شه‌هیدان‌و به‌ده‌مه‌وه نه‌هاتنى حكومه‌ت له‌وانه كێشه‌ى ونبوه‌كان، تاقانه‌كان، برینداره‌كان‌و كه‌سوكارى شه‌هیدان به‌گشتى بڕیاریانداوه بایكۆتى مه‌راسیمه‌كانى یادى كیمیابارانى شاره‌كه بكه‌ن".
وتیشى:"یه‌كێكى تر له‌كێشه‌كانیان ڕاگرتنى ئه‌و سلفانه بوو كه خانوى پێ دروستده‌كرا بۆ كه‌سوكارى قوربانیه‌كان".
34 ساڵ تێده‌په‌ڕێت به‌سه‌ر كیمیابارانى شارى هه‌ڵه‌بجه‌و تائێستا حكومه‌تى هه‌رێم نه‌یتوانیوه وه‌ك پێویست ئاوڕ له‌كه‌سوكارى 5 هه‌زار قوربانى كیمیابارانى هه‌ڵه‌بجه بداته‌وه.
ئ.ق