گروپێکی شانۆیی بە نوێنەرایەتى هەرێم بەشداری فیستیڤاڵێکى جیهانى دەکات

هەمەڕەنگ

09/05/2022‌ 230 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

گروپێکى شانۆیی بە نوێنەرایەتى هەرێمی کوردستان بەشداری فیستیڤاڵێکى جیهانى لە تونس دەکات.

یەکێک لە ئەندامانى گروپی گەرمیان کە دەرهێنەری شانۆییەکەیە بەشارپرێسی راگەیاند، ئێمە بە نوێنەرایەتى هەرێمى کوردستان لەسەر ئاستى عێراق بەشداری دەکەین لە دەهەمین فیستیڤاڵی شانۆی لە تونس کە ١٥ وڵاتی ئەوروپی و عەرەبی تیایدا بەشدارن.

ئاماژەى بەوەشکرد، بابەتەکەى ئەوان باس لە مادە هۆشبەرەکان دەکات کە ئێستا تەنگی بە جیهان هەڵچنیوەو دەشڵێت" بەکارهێنەرانى ئەم مادانە لە کوردستان و وڵاتانى ناوچەکەش زۆر زیادی کردوە، ئێمەش کارەکەمان لەسەر ئەو بابەتەیەو لە کوردستان نمایشمان کردوەو دەمانەوێت لەو فیستیڤاڵەش نیمایشى بکەین".

ئەو دەرهێنەرە باسى ئەوەشکرد، ئەوان تەنیا بە بەشداریکردن بەشداری لەو فیستیڤاڵە ناکەن، بەڵکو بۆ پێشبڕکێشەو بۆ ماوەی پێنج رۆژ بەردەوام دەبن.