شارپرێس:
وەزارەتى کارەبای هەرێم رایدەگەیەنێت کە بۆ یه‌كه‌مجار وه‌زاره‌تی كاره‌با رووپێوێكی پێویستی شاره‌كانی كوردستان ئه‌نجام ده‌دات و به‌ڕێوه‌به‌ری كۆنتڕۆڵی ناوه‌ندی وەزارەتەکەش دەڵێت" له‌م پرۆسیه‌یه‌دا خواستی راسته‌قینه‌ی شاره‌كان ده‌رده‌كه‌وێت".
لە راگەیەنراوێکدا وەزارەتى کارەبا رایگەیاندوە، به‌پێی فه‌رمانێكی وه‌زاریی لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ند به دیمان تێستی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ندازیار بورهان خدر ڕاوێژکاری وەزارەت پێكهێنرا بۆ دیاریكردنی خواستی شاره‌كان له كاره‌با.
ئومێد ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری كۆنتڕۆڵی ناوه‌ندی هه‌رێم رایگه‌یاند : له شه‌وی 14/15-5-2022 كاتژمێر سفر، ده‌ستمانكرد به تێستی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرد و سه‌ره‌تا له شاری سلێمانی و دواتر هه‌ڵه‌بجه و پاشان له ئیداره‌ی راپه‌ڕین و گه‌رمیان و زاخۆ ده‌ستمان پێكرد، خۆشبه‌ختانه به‌سه‌ركه‌وتوویی ئه‌و پرۆسه‌یه ته‌واو بوو.
ئاماژەى بەوەشکردوە، ئێستاش له كاتژمێر 12ی شه‌وی رابردوو ده‌ستمان به‌تێستی شاری هه‌ولێر كردووه، دوای ته‌واو بوونی تێستی پارێزگای هه‌ولێریش ده‌ست ده‌كه‌ین به تێستی پارێزگای دهۆك، ئه‌مه‌ش ده‌كه‌وێته هه‌فته‌ی داهاتوو له‌به‌ر بارودۆخی تۆڕه‌كان و نه‌بوونی مێگاواتی پێویست بۆ ئه‌م تێسته.
وتەبێژی وەزارەتى تەندروستى دەشڵێت" ئێمه وه‌كو لیژنه‌كه له‌سه‌نته‌ری كۆنتڕۆڵی هه‌ولێرین و به‌رده‌وامین له راپه‌ڕاندنی كاره‌كان ، خۆشبه‌ختانه پرۆسه كه وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌مان بۆ دانابوو به‌ڕێوه ده‌چێت، خاڵێكی گرنگ هه‌یه ده‌مه‌وێ لێره‌وه ئاماژه‌ی پێبده‌م ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كاتێك تێستی شارێك ده‌ست پێده‌كات، ئه‌و شاره بۆ ماوه‌ی دوو رۆژانه كاره‌بای به‌رده‌وامی ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی بزانین كه خواستی راسته‌قینه‌ی ئه‌و شاره چه‌نده، واته به‌شه كاره‌بای شاره‌كانی دیكه كه‌م ده‌بێته‌وه، چونكه به‌هۆی به‌شی ئه‌وان پڕیده‌كه‌ینه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاره‌باكه هه‌م له رووی تۆڕه‌كانه‌وه هه‌م له‌رووی به‌رهه‌مهێنانه‌وه به‌شی هه‌موو شاره‌كان ناكات ئه‌گه‌ر له‌یه‌ك كاتدا تێست بكرێت".
هەروەها ئومێد ئەحمەد ئەوەشى خستەڕوو، دوای ئه‌وه‌ی تێستی هه‌موو شاره‌كان ته‌واو ده‌بێت ئەوان هه‌ڵده‌ستن به‌پێشكه‌شكردنی راپۆرتی خۆیان بۆ وه‌زاره‌ت و له‌وێ بڕیار له‌سه‌ر ئه‌نجامی ئه‌و پرۆسه‌یه ده‌درێت بۆ دیاریكردنی رێژه‌ی پێویستی شاره‌كان.