شارپرێس ـ شنۆ هیرانی:
له26 مایس‌و دوای كۆبونه‌وه‌كه‌ی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی وڵاته‌كه‌یی‌و بڵاوبوونه‌وه‌ی ڕاگه‌یه‌نراوی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی توركیا كه تێیدا ته‌كید له‌گرنگی‌و زه‌روریه‌تی ئه‌نجامدانی ئۆپراسیۆنێكی سه‌ربازیی له‌ناو سنووره‌كانی سووریا‌و عێراق ده‌كاته‌وه، ده‌ڵێت:"ئه‌نجامدانی ئۆپراسیۆن له‌سنووره‌كانمان له‌باشوور پێویستییه‌كى نیشتیمانیه، تا ڕێكخراوه تیرۆرستیه‌كان له‌م ناوچانه بوونیان هه‌بێت، ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیش به‌رده‌وامده‌بن".
كاردانه‌وه‌كانی پنتاگۆن له‌باره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی توركیا
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا جۆن كرایاب له‌لێدوانێكدا ڕایگه‌یاند، " ده‌مانه‌وێت زۆر به‌ڕوونی ئاماژه به‌وه بده‌ین كه ئێمه زۆر نیگه‌رانین له‌ئه‌گه‌ری زیادبوونی هه‌ر جموجوڵێكی سه‌ربازیی توركیا له‌باكوری سوریا".
وته‌بێژه‌كه‌ی پنتاگۆن له‌درێژه‌ی لێدوانه‌كانیدا وتی:"ئه‌وان به‌رده‌وام له‌ته‌ماسدان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده)، ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی له‌لایه‌ن توركیاوه له‌باكوورو خۆرهه‌ڵاتی سووریا ده‌بێته هه‌ڕه‌شه بۆسه‌ر ئاسایشی خه‌ڵكی سیڤیل‌و به‌ربه‌ستكردنی گه‌یاندنی هاوكاریه مرۆیه‌كان‌و هه‌روه‌ها ئاسته‌نگی‌و كاریگه‌ری نه‌رێنی ده‌كاته‌سه‌ر به‌رده‌وامی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دژی به(داعش).
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه، "ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی توركیا بۆسه‌ر هه‌سه‌ده ده‌بێته سه‌رقاڵكردنی هێزه‌كانى هه‌سه‌ده‌و دورخستنه‌وه‌یان له‌شه‌ڕی داعش".
ئه‌م لێدوانانه‌ی ئه‌مریكا له‌كاتێكدایه كه توركیا پێیوابوو، دوای ئاساییبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا، توركیا ئه‌و كه‌لێنه‌ی بۆ واڵا ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت گورزێك له‌هێزه‌كانی هه‌سه‌ده بوه‌شێنێ، وه‌ك ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی پێكرد، توركیا مه‌به‌ستیه‌تی كاره‌كانی دروستكردنی ناوچه‌یه‌كی ئارام له‌قوڵایی 30كم له‌ناو خاكی سووریا ته‌واو بكه‌ن.
توركیا ده‌یه‌وێت خۆی له‌م ڕاستیه بدزێته‌وه كه هێزه‌كانی سوریاى دیموكرات كه به‌شێكی زۆری له‌هێزه چه‌كداره‌كانی یه‌په‌گه پێكهاتوون، وه‌ك هێزێكی پشتیوانی زه‌مینی له‌هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی شه‌ڕی دژ به‌داعش له‌لایه‌ن ئه‌مریكاو به‌شێكی زۆر له‌ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندام له‌ناتۆ كه توركیا به‌هاوپه‌یمانی خۆیان ده‌زانی پڕچه‌ك ده‌كرێن، توركیا كه یه‌په‌گه وه‌ك درێژكراوه‌ی په‌كه‌كه ده‌ناسێنێ، ده‌یه‌وێت به‌ئه‌مریكاو وڵاتانی ئه‌ورپاى ئه‌ندام له‌ناتۆ بڵێت، پشتیوانی هه‌سه‌ده به‌مانای پیشتیوانی تیرۆره، به‌ڵام تائێستا هه‌وڵه‌كانی توركیا بێ‌ئاكام بوون له‌وه‌ی بتوانێ ئه‌م پشتیوانیه كه‌مبكاته‌وه. لێره‌شدا خاڵه ناكۆكه‌كانی توركیا‌و ئه‌مریكا دێته‌وه سه‌ره‌تا.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ماوه‌یه‌كه پرسی پڕۆژه‌ی دروستكردنی یه‌ك ملیۆن یه‌كه‌ی نیشته‌جێكردن بۆ ئاوه‌ره‌كانی سووریا له‌لایه‌ن توركیا‌و خودی ئه‌ردۆغان‌و پارته‌كه‌یه‌وه له‌و ناوچانه‌ی كه توركیا ده‌یه‌وێت وه‌ك ناوچه‌ی ئارام دروستی بكات كه به‌قوڵایی 30كم به‌درێژای هه‌زاران كیلۆمه‌تر له‌سه‌ر سنووره‌كانی باشووری توركیا كه له‌ڕیفه‌كانی ئیدلب ده‌ستپێده‌كات‌و به‌تایبه‌تی مه‌به‌ست لێی گۆڕینی دیمۆگرافیایی ناوچه‌كانی عه‌فرین‌و سه‌رێكانییه، له‌ئێستادا ئه‌م پرسه بابه‌تێكی گه‌رمی ڕای گشتی ناوخۆیی توركیایه‌و پارته ئۆپۆزسیۆنه‌كانیش زۆر به‌تووندی دژی ئه‌م پڕۆژه‌یه‌و به‌به‌هه‌ده‌ردانی سه‌رمایه‌و ئابووری وڵاته‌كه‌یان له‌قه‌ڵه‌میده‌ده‌ن.
ته‌نانه‌ت حكومه‌تی سووریاش له‌مباره‌یه‌وه هاتۆته‌ده‌نگ‌و ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ی توركیا به‌ته‌واوه‌تی ڕه‌تده‌كاته‌وه‌و به‌پێشێلكردنی سه‌روه‌ری خاكی سووریا، توركیا تۆمه‌تبارده‌كات.