تیمی شارپرێس بەنهێنی لە فرۆشگاکانی مەی فرۆشتندا دیاریدەیەکى مەترسیدار ئاشکرا دەکات

کوردستان

01/07/2022‌ 3474 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەپێی یاسا کارپێکراوەکانى هەرێمى کوردستان فرۆشتنى خواردنەوە کحولیەکان و جگەرە بە کەسانى خوار تەمەنى ١٨ ساڵ قەدەغەیە، بەڵام بەهۆی چاودێری نەکردنى جێبەجێنەکردنى ئەو یاسایە خواردنەوە کخولییەکان و جگەرە بە مێرمنداڵان دەفرۆشرێت.

تیمی شارپرێس بەشێوەیەکى نهێنی سەردانى کۆمەلێک فرۆشگای فرۆشتنى خواردنەوە کحولییەکانى کردوە کە بە کامێرای نهێنی بەڵگەى پێویستى تۆمار کردوە و مێر منداڵێکیشى وەک ئەکتەرێک بەکارهێناوە.

لەسەرجەم ئەو فرۆشگایانە کە مێرمنداڵەکە سەردانى دەکات و داوای خواردنەوە کحولییەکان دەکات پێی دەفرۆشرێت، لەکاتێکدا خاوەنى ئەو فرۆشگایانە یاساو بریارەکانى حکومەت بەباشى دەزانن کە نابێت ئەو خواردنەوانە بە کەسانى خوار ١٨ ساڵ بفرۆشرێت.

هاوکات بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى سلێمانى و لیژنەکانى قایمقامییەتى سلێمانى ئاماژە بەوە دەکەن سەرجەم ئەو شوێنانەیان ئاگادار کردونەتەوە کە نابێت خورادنەوە کحولییەکان و جگەرە بە کەسانى خوار ١٨ ساڵ بفرۆشن و رێنمایی و بریارەکانیان پێوتراوە.