توشبوانی نەخۆشیی شەکرە دەبێت ئاگاداری ئەم حاڵەتەبن

تەندروستی

05/09/2022‌ 543 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

گۆڤاری "دیاپێتس ڕاتگبەر"ی ئەڵمانی لەبابەتێکدا ڕێنمایی توششبوانی نەخۆشیی شەکرەی کردوە کە زۆر ئاگاداری ئاستی ئەو شەکرەبن کە لەناو میوەکاندایە.

گۆڤارەکە کە تایبەت بەنەخۆشی شەکرە ئاماژەی بەوەکردوە، کەتوکێوی (کرانبێری) زۆر گونجاوە بۆ نەخۆشانی شەکرە، بەوپێیەی لە100 گرامدا تەنها 6 گرام شەکری تێدایە، جگەلەوەی دەوڵەمەندە بەڕیشاڵی خۆراکی، بەوەش ڕێگریی دەکات لەهەڵمژینی شەکر بۆ ناو خوێن.

ئەوەش هاتوە، سێو لە100 گرامدا 12 بۆ 13 گرام شەکری تێدایە، هەروەک دەوڵەمەندە بەڕیشاڵی خۆراکیی، لەکاتێکدا گوێزی هیندی لە100 گرامدا 10 بۆ 11 گرام شەکری تێدایە.

سەبارەت بەترێ، ڕێنماییدراوە بەوەی پێویستە نەخۆشانی شەکرە بەمامناوەندی‌و وریاییەوە بیخۆن، بەوپێیەی لە100 گرامدا 15 گرام شەکری تێدایە کە زیاتر لەنیوەی گلوکۆزە، هەروەها بەخێرایی ڕێژەی شەکر لەخوێندا بەرزدەکاتەوە.

و: ئاکۆ ئاڵی