شارپرێس:
ئەنجومەنی بەڕێوەبەریی خۆبەڕێوەبەریی باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا لەبڕیارێکدا ڕایگەیاند، موچەی هەموو فەرمانبەرانی خۆبەڕێوەبەری تا 100 هەزار لیره‌ى سورى زیاد ده‌كات.
به‌گوێره‌ى ئه‌و بڕیاره کە كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر ده‌ركرا ئاماژه به‌وه‌كراوه، موچەی فەرمانبەران لەمانگی تشرینی یەکەمی 2022 واته له‌سه‌ره‌تا ئه‌م مانگه‌وه زیادیكردوه.
له‌به‌شێكى دیكه‌ى بڕیاره‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتوه، "رێککەوتنە پسپۆڕییەکان ناگرێتەوە و هەموو ئەو کارمەندانەی لەگەڵ ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری کار دەکەن و هەروەها کەسوکاری شەهیدان موچه‌یان زیاد ده‌كات".
كه‌نداڵ جودى په‌یامنێرى شارپرێس له‌ڕۆژئاواى كوردستان، ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ى كه ده‌خرێته‌سه‌ر موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران له‌ڕۆژئاواو بڕه‌كه‌ى 100 هه‌زار لیره‌ى سوریه به‌رامبه‌ر به‌دینارى عێراقى ده‌كاته (27 هه‌زار 740 دینار) ئه‌گه‌رچى بۆ عێراق ئه‌و بڕه پاره‌یه كه‌مه، به‌ڵام بۆ خه‌ڵكى ڕۆژئاوا زۆره‌و فه‌رمانبه‌رانیش زۆر پێى دڵخۆشن.
ش.هـ