شارپرێس:
گۆڤاری پیوپڵی ئەمریکی بڵاویکردەوە، تیڤانی کچی دۆناڵد ترهمپ دوای دوو ساڵ لەپەیوەندیی سۆزداریی، بەفەرمی هاوسهرگیریی لهگهڵ گەورە بازرگانێکی عەرەب كرد.
شەوی ڕابردوو خانهوادهى ترهمپ، لەشاری مارگ ئالاگۆی ویلایەتی فلۆریدا، بەشداربون لەمەراسیمی شەکراو خواردنەوەو ئاھەنگی چەپڵەڕێزانی تیڤانی تەمەن 29 ساڵ.
زاواکەی ترهمپ، ناوی ڕاستەقینەی مایکڵ پاوڵە، تەمەنی 25 ساڵەو بازرگانێکی ناوداری جیھانییەو بەڕەچەڵەک عەرەبەو خاوەنی ڕهگهزنامهى لوبانیو ئەمریکییە.
گۆڤارەکە ئاشکرایکرد، دەستپێکی پەیوەندی سۆزداری (تیڤانو مایکڵ) دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی سەرۆکایەتی ترەمپ لەکۆشکی سپی ئەمریکاو تێچوی ھاوسەرگیرییەکەیان نزیکەی ملیۆنێكو دووسەد ھەزار دۆلار بوە.
تیڤان ترەمپ، کچی ئەکتەری ناوداری ئەمریکی (مارلا مەیزڵ)ە هاوسهرى پێشوی ترەمپ، بەڵام کۆتایی ساڵی نەوەدەکان مارلا، گرێبەستی ھاوسەرگیری لەگەڵ ترەمپ ھەڵوەشاندەوە.