فڕۆکەکانی تورکیا بە چڕی بۆردومانی ھێزەکانی ھاوپەیمانانیان کرد

کوردستان

23/11/2022‌ 2630 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس

فڕۆکاکەنی تورکیا بە چڕی بۆردومانی ھێزەکانی ھاوپەیمانانیان کرد کە ئەرکی پاراستنی کەمپی ھۆڵیان لە ئەستۆیە.

بەهۆی بۆردوومانەکەوە ژمارەیەکی زۆر لە خێزانەکانی نێو کامپەکە دەربازبوون کە کەسوکاری چەکدارانی داعشن.
کەنداڵ جودی پەیامنێری شارپرێس لە ڕۆژئاوا ڕایگەیاند "دۆخی کەمپەکە تەواو ئاڵۆزە و مەترسییەکان بۆ دەربازبوونی دانیشتوانی کەمپەکە زۆرن".
راشیگەیاند "ھێزەکانی پاراستنی کەمپەکە بە ناوچەکەدا بڵاو بوونەتەوە و لە ھەوڵی گرتن و گێڕانەوەی ئەو خێزانانەدان کە لەکاتی ھێرشەکاندا چوونەتە دەرەوەی کەمپەکە".