شارپرێس:
كلیك بكه‌و له‌تێلیگرام شارپرێس جۆین بكه
له‌ڕوداوێكى كۆمه‌ڵایه‌تیدا گه‌نجێك له‌لایه‌ن ماڵه خه‌زورانیه‌وه به‌پێنج فیشه‌ك كۆتایی به‌ژیانى هێنرا، پۆلیسى پارێزگاى هه‌ولێریش زانیاریی زیاتر له‌وباره‌یه‌وه ئاشكراده‌كات.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى شارپرێس له‌كه‌سێكى نزیكى گه‌نجه كوژراوه‌كه‌وه ده‌ستیكه‌وتوه، (فەرمان‌و هێلین) واته گه‌نجه كوژراوه‌كه‌و هاوسه‌ره‌كه‌ى، ماوه‌ى چوار ساڵ بوو لەتورکیا دەژیان.
سه‌رچاوه‌كه وتیشى:"بەڵام فەرمان دوکانی جوملەی جلوبه‌رگى هەیە لەهەولێر، ماوه‌ى هەفتەیەکە بەسەردان هاتونەتەوە هەولێر".
ئه‌وه‌شى وت:"دوێنێ لەلای مەلا، فەرمان له‌هێلینی هاوسه‌رى جیابۆته‌وه، برای هێلینیش (واته ژن براكه‌ى فه‌رمان) چوە بۆ هێنانەوەی پاسپۆرت‌و هەندێ پارەو جلوبەرگ، دواتر لەگەڵ فەرمان بۆته دەمەقاڵه‌یان‌و خەڵک هاتۆتە نێوانیان".
به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌كه، "كاتژمێر 12ى شه‌وى ڕابردوو (ک) واته بکوژەکە، بەفەرمانی وتوه، وەرە فلکەی باز، فه‌رمانیش چۆته ئه‌وێ، به‌ڵام لەپشتەوە پێنج گولەی لێداوه‌و ئەمڕِۆش كاتژمێر (9:30)ى سه‌ر له‌به‌یانى به‌هۆى سه‌ختى برینه‌كه‌یه‌وه فه‌رمان گیانى له‌ده‌ستداوه".
سه‌رچاوه‌كه كه زۆر نزیكه له‌فه‌رمان، باسى له‌وه‌شكرد، فەرمان‌و هێلین پورزاى یه‌كترن‌و خاوه‌نى سێ کچیشن.
لاى خۆیشیه‌وه پۆلیسى هه‌ولێر ڕاگه‌یه‌نراوێكى له‌وباره‌یه‌وه بڵاوكردۆته‌وه‌و ڕایگه‌یاندوه، "شەوی ڕابردوو دوای ئەنجامدانی ڕوداوێکی تەقەکردن لەگەڕەکی (سەربەستی)، دەستبەجێ هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر گەیشتونەته شوێنی ڕوداوه‌كه‌و دەرکەوتوه کەوا هاوڵاتییەک لەلایەن ماڵی خەزورانی تەقەی لێکراوە بەناوی (فەرمان عه‌بدولخالق ساڵح) تەمەن (32) ساڵ لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵاییەتی‌و لەئاکامدا پێنج گولەی بەرکەوتوەو برینداربوه".
ده‌شڵێت:"دوای گەیاندنی لەلایەن هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێرەوە بۆ نەخۆشخانەی ئێمرجێنسی، ناوبراو به‌هۆى سەختی برینەکەیه‌وه گیانى له‌ده‌ستداوه".
پۆلیس ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، "هێزەکانمان لەلێکۆڵینەوەکانیاندا بۆیان دەرکەوت کە لەلایەن (ب. ر. ز.) تەقەکە ئاراستەی کەسی کوژراو کراوەو ئێستاش پەڕاوی لێکۆڵینەوە ڕێکخراوەو ئاراستەی دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێر کراوە".
ئه‌گه‌رچى پۆلیسى هه‌ولێر ئاماژه‌ى به‌وه‌نه‌كردوه كه ته‌قه‌كه‌ره‌كه ده‌ستگیرنه‌كراوه، به‌ڵام په‌یامنێرى شارپرێس ئاشكرایكرد، تائێستا ئه‌وكه‌سه‌ى ته‌قه‌كه‌ى كردوه ده‌ستگیرنه‌كراوه.
ش.هـ