شارپرێس:
كلیك بكه‌و له‌تێلیگرام شارپرێس جۆین بكه
نه‌وه‌یه‌كى ماندێلا له‌هه‌ولێره‌وه گۆمه‌كه ده‌شڵه‌قێنێت‌و داواى ئازادكردنى عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ڕێبه‌رى پارتى كرێكارانى كوردستان (په‌كه‌كه) ده‌كات، ده‌شڵێت:"ئێمە ئازادیەکەمان تەواونابێت تا کورد بەمافەکانی خۆی نەگات‌و ئۆجەلان ئازاد نەبێت".
ئه‌مڕۆ له‌كۆڕبه‌ندى هه‌ولێر، نەوەیه‌كى ماندێلا به‌شداریی كرد‌و باسى ئازادیى‌و یه‌كسانى له‌كۆمه‌ڵگه‌ى مرۆڤایه‌تى كرد‌و ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، "ئێمە ئازادیەکەمان تەواونابێت، تاوه‌كو گه‌لى کورد بەمافەکانی خۆی نەگات‌و عه‌بدوڵڵا ئۆجەلانیش ئازاد نەبێت".
باسی لەپەیوەندیی کورد‌و باپیری (نیڵسۆن ماندێلا) کرد کە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی مەلا مستەفاى بارزان.
لەوتارەکەیدا چه‌ندجارێک باسی لەچەوساندنەوەی گەلی کورد کرد‌و ڕایگه‌یاند، "لەساڵانی نەوەدەکاندا کە مەدالیای ئاشتی تورکیامان ڕەتکرده‌وه، بۆ گەیاندنی ئەو پەیامە بوو، ماندێلا لەدژی چەوساندنەوەی کوردانە، ئێستاش بەردەوامین لەسەر ئەو هەڵوێستەمان‌و داوای ئازادکردنی عەبدوڵڵا ئۆجەلان دەکەین".