ئامادەکردنی: شنۆ رەمزی
هیرانی
پرۆژەی رێگای گەشەپێدان...
پرۆژەیەکی ستراتیژی بۆ دروستکردنی هێڵێکی شەمەندەفەری و ئۆتۆبانە لەعێراق
بەدرێژایی 1200کم لەناو خاکی عێراقدا
تورکیا بەبەندەری (فاو) لەپارێزگای بەسرە دەبەستێتەوە.
رەجەب تەیب ئەردۆغانی
سەرۆککۆماری تورکیا لەدواین لێدوانیدا بۆ میدیای وڵاتەکەی ئەم پرۆژەیەیی بە (رێگایی
ئاوریشمی نوێ) ناساند، کە ئەوروپا بەوڵاتانی کەنداو دەگەیەنێ و کاریگەری بۆ سەر ناوچەیەکی
بەرفراوان دەبێ بەمەبەستی بەرێوەبردنی چاڵاکی بازرگانی هاوبەش.
(رێگای ئاوریشمی نوێ) بەمەبەستی کردنەوەی ڕێڕەوێکی تازەیەو
بیرۆکەی پرۆژەکە لەساڵی2005 وە دانراوە و لەکەنداوەی بەسرەوە دەست پێدەکات، بەناو
شارە گرنگەکانی وەک نەجەف،کەربەلا،بەغدادو موسڵ لەعێراق تێپەڕدەکات و بەرێگایی
تورکیاوە دەگاتە ئەوروپاوە. لەئێستاشدا هەنگاوی کرداری بۆ جێیەجێکردنی ئەم پرۆژەیە
وەک پرۆژەیەکی رێگایی گەشەپێدان دەست بەکارەکانی کراوە.
لەکاتی سەردانەکەی محمد شیاع
سودانی لەچەند رۆژی ڕابردو بۆ تورکیا ئەم پرۆژەیەخراوەتە بەرنامەی کاری گفتوگۆکانی
سەردانەکەوە و پرۆتوکولی لێکتێگەیشتن مۆرکراوە، هەربەم بۆنەشەوە ئەردۆغان ئەم
پرۆژەیەی بە( پرۆژەی ڕێگایی ئاوریشمی نوێ) بەناو کردوە.
ئەردۆغان لەم دوو رۆژەی
ڕابردودا وەزیری گواستنەوەو وەزارەت پەیوەندارەکانی بۆجێبەجێکردنی پڕۆژەکە
ڕاسپاردوە و بریاریشە لەم هەفتەیە دەست پێ بیکرێ. وەک ئەردۆغان دەڵێ:" ئەو
پرۆژەیەی کە دەستی پێدەکەین بەناوی پرۆژەی رێگایی گەشەپێدانە، بەڵام لەبنەڕەتدا
گرنگی ستراتیژیە ئابووریەکەی بۆ ناوچەکە بەقەد رێگایی ئاوریشمە، نەک تەنها بۆ
تورکیا و عێراق، بەڵکو بۆ تەواوی ناوچەکە پڕۆژەێکی لەسەر ئاستی باڵایە.
بەدروستکردنی ئەم رێگایە لەئەوروپاوە تادەگاتە کەنداو لەسەر جوگرافیاێکی زۆر بەر
فراواندا خزمەت بەملیۆنان کەس دەکات. کاری هاوبەشی ناوچەکە بەهێز دەکات،رێگایی
بازرگانیکردنێکی بێ سنورمان بۆ واڵا دەکاتەوە. بەمشێوەیەش وڵاتەکەمان والێدەکەین
کە شوێن گرەوەی ستراتیژی رێگایی ئاوریشمی کۆن بێ".
رێگایی ئاوریشمی کۆن چیەو
لەکوێوە بوو؟
"رێگایی ئاوریشمی کۆن بریتی بوو لەو رێگا ستراتیژیەی
کەلە(ئەنادۆڵ) تورکیای ئێستاوە دەستی پێدەکرد بۆ وەڵاتانی قەوقاز لەوێشەوە بە
تێپەڕاندنی دەریایی(خەزەر) و بەسەر قازاغستان بۆ ئاسایای ناوەڕاست تا دەگەیشتە
(چین). رێگاێکی بازرگانی نێودەوڵەتی بوو کەزیاتر بازرگانی کوتاڵی ئاوریشمی و
کەلوپەلی جۆراوجۆری ئەوسەردەمە لەوڵاتانی ئاسیایی دوور و هیندستان دەگەیاند بە
ئەوروپاو بەشێکی وڵاتانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست وسەر دەریایی سپی تا باکووری ئەفریقیا
درێژ دەبۆیەوە".
رێڕەوە بازرگانیە نوێی ی
جیهان کوێن؟
رێڕەوێکی هاوشێوەی رێگایی
ئاوریشمی کۆن کەلەڕوسیاوە بەناوی ( رێڕەوی باکور) بەئێراندا دەڕوات و لەگەڵ
(رێڕەوی باشور) بۆ خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و
لەم نێوەشدا وەک (رێڕەوی ناوەڕاست) کە لە بەیەک گەیاندنی چین بەئەوروپا گرنگێکی زۆری
هەیە. ئەم هێلە کە لەنێوان پەکین و لەندەن درێژ دەبێتەوە ساڵانە بەنزیکی بای600 ملیار دۆلار ئاڵوگۆڕی بازرگانی تێدا دەکرێ.
هەردوو رێڕەوەکانی باکور و
باشور کە چین و وڵاتانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بەیەکەوەدەبەستێتەوە، لەرێزبەندی ئەو
هێلانەدایە کە ئەگەرێ زۆر هەیە لەڕووی جیۆپۆلەتیکی گرفتی بۆ دروست ببێ. بەتایبەتی
هەردوو وڵاتی وەک سوریاو ئێران کە دوو وڵاتی ناسەقامگیرن لەخۆرهەڵاتی ناوەڕاست و
هەروەها بەهۆی ریسکی جەنگی روسیاو ئۆکرانیاوە کاریگەری نەرێنی خستۆتە سەر ڕێڕوی
باکور. بەهۆیەشەوە ڕێڕەوی ناوەڕاست گرنگی ستراتیژیەکەی زیاتر دەبێ.
بەهۆیەشەوە تورکیا لە ئێستادا
کە ڕێڕەوی ناوەڕاستی پێدا دەڕوات لەڕووی بەیەکتر بەستنەوەی ئاسیاو ئەوروپاوە
ڕێڕوێکی ستراتیژیە وەک گوزەرگاێک بۆ کردنەوەی رێگاێکی تازە.
بەندەری گەورەی فاو.
پارێزگاری بەسرە لە2005 داوای
5ملیار دۆلاری لەبووچەی عێراق کرد بۆ دروستکردنی بەندەرێکی گەوەر لەنیمچەدورگەی
فاو. لەبنەڕتدا پرۆژەێکی لەمشێوەیە سەبارەت بەبووچەی عێراق لەم سەردەمەدا زۆر
گەورە بوو و هەروەها چەند مەرجی سەرەکی هەبوون بۆ ئەوەی بتوانن بەندەرێکی گەورەی
لەم شێوەیە دروست بکرێ. کەیەکەمیان دەبوایە بەلانیکەم سێ وڵاتی گەورە ئاڵوگوڕی
بازرگانی تێدا بکەن، دووەمیش ئەبوایە والەچەند وڵاتی ناوچەکە بکەن کەهەم ئاهەنگی
وپشتیوانی لەپڕۆژەکەبکەن بۆ بەرزکردنەوەی بەهایی بازرگانی پڕۆژەکە. عێراق بەم
ئامانجە دەستیکرد بەکارکردن لەبەندەری فاو، ئەم بەندەرە لەئەیلولی 2024 میوانداری
لەیەکەم کەشتی دەکات و چاوەرێش دەکرێ لە2025 بەتەواوەتی بکرێتەوە. لەم دۆخەشدا
کردنەوەی ڕێڕەویکی ستراتیژی لەمشێوەیە
بەهای بازرگانی زۆر گەورە بۆتورکیاو بەشێکی زۆر لە وڵاتانی ناوچەکە دەهێنێتە
کایەوە.
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق
لەساڵی 2010 ئاشکرایکرد کە سوریاو تورکیا ڕەزامەند بوونە بە دروستکردنی هێلێکی ئاسنینی بۆ گەیشتن بەبەندەری فاو.
بێجگە لەمە عێراق بەو ئامانجە لەمانگی ئاداری 2014 رێکەوتنێکی لەگەڵ لەبانکی دراوی
نێودەوڵەتی واژۆکرد.
لەلاێکیتر کاتێک وڵاتی چین
لە2015دا بەهۆی رێکنەکەتن لەسەر کرێی کەشتیە چینیەکان لەبەندەری(گاودار)ی پاکستان،
پێگەی جیۆپۆلەتیکی عێراق زیاتر بەرزبۆیەوە. چونکە لەشوێنی ئەوەی کاڵا و
کەلوپەلەچینیەکان لە بەندەری گاودار، بەتێپەڕبوون بەکەناڵی(سوێس)وگەیشتنی بەرێگایی
دەریاوە بۆ ئەوروپا، دەتوانرێ بەرێگاێکی
نزیکتر و بەتێچوێکی کەتر بگەن بەئەوروپا.
خاڵێکیتریش بەدەستپێکردنی
هێرشەکانی روسیا بۆ سەر ئۆکرانیا لەشوباتی2022 سەرهەڵدانی ئاڵۆزیەکانی لەگەڵ
ئەوروپا و هاتنە رۆژەڤی وەستاندنی هەناردەی گازی سروشتی (قەتەر) بۆ ئەوروپاو
شوێنگرتنەوەی بەگازی سروشتی عێراق بەشێکەبوو لەوەی حکومەتی عێراق دەست وبردی
خێراتر بکات لەجێبەجێکردنی پرۆژەێکی لەم شێوەیە کەلەپاڵ هێلی شەمەندەفەری خێرا،
هێلی گواستنەوەی نەوت و گازی سروشتی عێراق و وڵاتانی کەنداو لەخۆدەگرێ.
بەتەواوکردنی پڕۆژەێکی
ئابووری گرنگ و ستراتیژی لەمشێوەیە لەداهاتودا هاوسەنگی هێزی سیاسی و ئابووری
ناوچەکە گوڕانکاری گەورە بەخۆیەوە دەبێنێ، عێراق دەکاتە چەقی گوڕانکاریە
ئابووریەکان.
ئەم رێڕەوە کە لەبەسراوە
دەستپێدەکات و بەتێپەڕبوونی بەناو شارە هەرە گرنگەکانی عێراق، لەخاڵی تەماسی
تورکیاو سوریاوە دەگات بەتورکیاو بەبەندەری (مێرسین) دەچێتەوە بۆ ئەوروپا. تێچووی پڕۆژەکە بەگوژمی 20ملیار دۆلارە و چاوەڕێدەکرێ
2029 تەواوبکرێت.
سەرچاوە: پێگەی فەرمی حکومەتی تورکیا...تەرەتە خەبەری
تورکی.
سایتی ویکیپیدیا.. بەزمانی
تورکی
