بیڵ گەیتس پێشبینییەکانی خۆی لەبارەی ئایندەی زیرەکیی دەستکرد دەخاتە ڕوو

هەمەڕەنگ

29/10/2023‌ 945 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی "هەندێلسبلات"ی ئەڵمانی، ملیاردێر بیل گەیتس بیروڕاکانی خۆی لەبارەی زیرەکی دەستکرد و چەندین بابەتی دیکەوە خستۆتەڕوو.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامە ئەڵمانییەکە کە تایبەتە بە کاروباری بازرگانیی، بیل گەیتسی تەمەن67 ساڵ، وتویەتی هۆکاری زۆر هەیە بۆ ئەوەی باوەڕی بەوە هەبێت کە تەکنەلۆژیایGPTو زیرەکی دەستکرد گەیشتووەتە ئەوپەڕی سنوورەکانی خۆی.

هەروەک گەیتس پێشبینی کردووە کە لە ماوەی2 بۆ5 ساڵی داهاتوودا وردیی زیرەکی دەستکرد زیادبوونی بەرچاو بەخۆیەوە دەبینێت، لەگەڵ کەمبوونەوەی تێچوون. بەم شێوەیە ئەپڵیکەیشنی نوێ و متمانەپێکراو دروست دەبێت. گەیتس هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە پێشبینی دەکات وڵاتانی تازەپێگەیشتو لە داهاتوودا سوودێکی زۆر لە زیرەکی دەستکرد وەربگرن.

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەدا کە زیرەکی دەستکرد لە چاودێریی تەندرووستییدا سوودی هەیە، هەروەک پەرەپێدانی دەرمان و ڤاکسین خێراتر دەکات. سەرەڕای کێشە باوەکانی پەیوەست بە متمانەپێکردن، ملیاردێرەکە پێی وایە زیرەکیی دەستکرد بووەتە بەشێکی دانەبڕاو لەم بوارانە.

هەروەک گەیتس باسی لە نهێنییەکانی زیرەکی دەستکرد کردووە و ئاماژەی بەوەکردووە کە تێگەیشتن لە چۆنیەتی کۆدکردنی زانیاریی زیرەکی دەستکرد دەبێتە بڕگەیەکی گرنگ.
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی