شارپرێس:
ههردوو سەرۆکانی ئەمریکاو چین جەخت لەدرێژەدان بەگفتوکانی نێوانیان دهكهنو بایدنیش دهڵێت، "نابێت ڕکابەرییەکانی نێوانمان پەلبکێشێت بۆ ڕوبەڕوبونەوە".
شی جین پینگ سەرۆکی چین بۆ بەشداریکردن لەلوتکەی هەماهەنگی وڵاتانی سەر زەریای هێمنو ئاسیا سەردانی سان فرانسیسکۆی ئهمریكای کردو بەر لەدەستپێکی لوتکەکە، دوای ساڵێک بۆ یەکەمجار لەگەڵ جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا کۆبۆوهو باسیان لەپەیوەندییەکانی نێوانیان کرد.
جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لەکالیفۆڕنیا پێشوازیکرد لەشی جین پینگ سەرۆکی چینو بهگوێرهى میدیاى ئهمریكى، لەدیدارەکەدا گفتوگۆیان لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوانیانو دوایین پێشھاتەکان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی کرد، لەنێویشیاندا پرسی گۆڕانکارییەکانی کەشوھەوا.
ئهوهش باسكراوه، بایدن جەختیكردۆتهوه، "نابێت ڕکابەرییەکانی نێوان ئەمریکاو چین فراوانتربێتو پهلبكێشێت بۆ ڕوبەڕوبونەوەو ئامانجمانە پەیوەندییەکانی نێوان ھەردولا ئاسایی ببێتەوە، بەجۆرێک لەکاتی قەیرانەکان، ھەماھەنگیهكى بههێزیان لەنێواندا ھەبێت".
لەبەرامبەریشدا، سەرۆکی چین خواستی وڵاتەکەی بۆ درێژەدان بەگفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکا نیشانداوهو وتویهتى، "نابێت دوو وڵاتی زلھێزی وەک ئەمریکاو چین دژ بهیەک بوەستنەوەو بەڕەسمی شەڕ دژی یەک ڕابگەیەنن".
