هۆكارى زمانگرتن چییەو چۆن چارەسەردەكرێت؟

تەندروستی

16/11/2023‌ 620 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

د.فەرهاد محه‌مه‌د حه‌سه‌ن پسپۆڕى نەخۆشییەكانى ئاخاوتن‌و زمان‌و ئۆتیزم ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات، بەگشتى هۆكارى زمانگرتن پەیوەندى بەهەندێك لەو بەشانەى مێشكەوە هەیە، كە تایبەتن بەقسەکردن‌و بەشێوازێكى خاوتر كاردەكەن، كە ئەمەش بۆماوەییەو لەتەمەنى 2 بۆ 6 ساڵ زیاتر دەردەكەوێت‌و ئەگەر چارەسەر نەكرێت تا گەورەیی، بەردەوامدەبێت‌و دەمێنێتەوە.


د.فەرهاد لەنوسینێکدا ئاماژە بەهۆكارى زمانگرتن‌و ڕێگه‌کانى چارەسەرکردنى حاڵەتەکە دەکات.

له‌باره‌ى هۆكارى زمانگرتنه‌وه‌ وتویه‌تى، "بەگشتى هۆكارى زمانگرتن پەیوەندى بەهەندێك لەو بەشانەى مێشكەوە هەیە، كە تایبەتن بەقسەکردن‌و بەشێوازێكى خاوتر كاردەكەن، كە ئەمەش بۆماوەییەو لەتەمەنى 2 بۆ 6 ساڵ زیاتر دەردەكەوێت‌و ئەگەر چارەسەرنەكرێت تا گەورەیی بەردەوامدەبێت‌و دەمێنێتەوە".

سه‌باره‌ت به‌چارەسەرى زمانگرتنیش ئه‌و پزیشكه‌ پسپۆڕه‌ ده‌ڵێت، "چارەسەرى ئەم حاڵەتە لەلایەن پسپۆڕى نەخۆشییەكانى ئاخاوتن‌و زمانەوە دەكرێت، ئەویش لەڕێگاى كۆمەڵێك پرۆگرام‌و بەرنامەى تایبەتى زانستیی بەگوێره‌ى تەمەن‌و كێشەى كەسەكە، كە چارەسەرى بۆ دادەنرێت".

ئه‌وه‌شى باسكردوه‌، "مەبەستیش لەڕۆژى جیهانى زمانگرتن كه‌ 22ى ئۆکتۆبەرى هەموو ساڵێکە ئەوەیە كۆمەڵگە هۆشیاربكرێتەوە دەربارەى زمانگرتن بۆ ئەوەى خانەوادەو مامۆستایان‌و تەواوى كۆمەڵگە بزانن، كە دەبێت چۆن مامەڵە لەگەڵ كەسێكدا بكەن، كە زمانگرتنى هەیە، هەروەها یەکێکى دیکە لەهۆکارەکانى دیاریکردنى ڕۆژێک بۆ زمانگرتن هۆشیاركردنەوەى زیاترى ئەوكەسانەشە، كە زمانگرتنیان هەیە دەربارەى چارەسەرییە زانستییەكان‌و دوركەوتنەوە لەڕێگە هەڵەكانى چارەسەریى".