ئەم خۆراکانە سیستەمی خەو لە شەواندا باشتر دەکەن

تەندروستی

20/11/2023‌ 1330 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس

مۆلی هێمبری پزیشک و پسپۆڕی بواری خۆراکیی باسی لەو خۆراکانەی کردووە کە خواردنیان بەشێوەیەکی بەردەوام یارمەتیدەر دەبێت بۆ باشترکردنی خەو لە شەواندا.

بەوتەی ئەو پزیشکە، لەبیرت بێت کیوی لەنێو ئەو میوانەیە کە کاریگەریی لەسەر کوالێتیی خەو هەیە، بەو پێیەی ئەم بەرهەمە بڕێکی زۆر ڕیشاڵی تێدایە و نەک هەرسکردن باشتر دەکات، بەڵکو یارمەتیت دەدات باشتر بخەویت. بۆ ئەم مەبەستەش ئەوەندە بەسە هەموو ڕۆژێک کیوی بخۆیت بۆ ماوەی چوار هەفتە.

هەروەک گۆشتی قەل و ماسی سەلەمون دەتوانن بەشداربن لەدەستکەوتنی خەوێکی باش، گۆشتی قەل ترشی ئەمینی تریپتۆفان لەخۆدەگرێت کە کاریگەریی لەسەر خولی خەو و بەئاگابوونەوە هەیە و وەک پێشەنگێک کاردەکات بۆ گوێزەرەوەی دەماریی سیرۆتۆنین، جگە لەوەش ماسیی سەلەمون دەوڵەمەندە بە ترشی چەوری ئۆمیگا3، کە نەک تەنها ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە تەندرووستیی دڵ و خوێنبەرەکان، بەڵکو لە باشترکردنی خەویشدا رۆڵی هەیە.

ئەوەش هاتووە: پرۆتینی ئەلفا-لاکتالبومین کە لە ماستدا هەیە یارمەتیت دەدات بە ئاسانی لە خەو هەڵبستیت، چونکە کالیسیۆم کە لە شیرەمەنیدا زۆرە، پرۆسەی خەوتن ئاسانتر دەکات.

هێمبری هەروەک ئاماژەی بەوەدا کە تۆوی کولەکە سەرچاوەیەکی مەگنیسیۆمە کە سوودی هەیە بۆ کۆئەندامی دەمار و زاناکان کەم خواردنی ئەم توخمە بچووکە بە دەستنەکەوتنی خەوی تەواو دەبەستنەوە.

هەروەک تەماتە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆدەستکەوتنی خەوێکی تەندرووست، کە هاوشێوەی گێلاس، میلاتۆنینیان تێدایە، جگە لە پێکهاتەی سودبەخشی لایکۆپین، کە کەمی لە جەستەدا پەیوەندی بە خەوی زۆر کورتەوە هەیە، گەورەترین کاریگەریی خواردنی تەماتە دوو کاتژمێر پێش خەوتن بەدەست دێت.
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی