ئومێد سه‌باح، سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ لایه‌نی عێراقی رێككه‌وتوین كه تاكه رێگه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت ئه‌وه‌یه كه یاسای بودجه هه‌مواربكه‌ین، له‌وباره‌یه‌وه چه‌ند كۆبونه‌وه‌یه‌كمان كردوه.
ئومێد سه‌باح ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له شاری كه‌ركوكه‌وه، رایگه‌یاند، "له‌گه‌ڵ لایه‌نی عێراقی رێككه‌وتوین كه تاكه رێگه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت ئه‌وه‌یه كه یاسای بودجه هه‌مواربكه‌ین، له‌وباره‌یه‌وه چه‌ند كۆبونه‌وه‌یه‌كمان كردوه و بڕیاروایه بگه‌ینه رێككه‌وتنێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه و دواتر له‌گه‌ڵ په‌رله‌مان داده‌نیشین و پڕۆسه‌كه ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌درێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئومێد ده‌كات كه به هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای بودجه‌ی عێراق ئه‌و كێشانه‌ی كه هه‌بون له ساڵی 2023دا چاره‌سه‌ر بكرێت.
په‌یوه‌ست به پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك، ئومێد سه‌باح كه هاوكات ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی پارتییه، وتی، "هیوادارین كه كوردستانییه‌كی كه‌ركوكی سه‌رپه‌رشتی و ئیداره‌ی ئه‌م شاره بكات، به‌ڵام ده‌بێت كار بۆ هه‌مو نه‌ته‌وه‌كان بكات، كه‌ركوك شاری پێكه‌وه ژیانه".
له‌باره‌ی گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی، ئومێد سه‌باح وتی، "له دوای ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن بێگومان له‌گه‌ڵ هێزه كوردستانییه‌كان له گفتوگۆ ده‌بین".
ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه هه‌ڵبژاردنی گشتی له 15 پارێزگای عێراق به‌ڕێوه‌چو، به كه‌ركوكیشه‌وه كه یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردنه له ساڵی 2005وه و لایه‌نه‌كان كێبڕكێ له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی 15 كورسی ده‌كه‌ن و كورسییه‌كیش بۆ كه‌مینه‌كان ته‌رخانكراوه.