شارپرێس:
له‌گه‌ڕه‌كى نه‌ورۆز له‌كه‌ركوك هێزێكى سوپاى عێراق چونه‌ته سه‌ر نیشته‌جێبوانى گه‌ڕه‌كه‌كه‌و هه‌ر ماڵێك چۆڵبوبێت هه‌مه‌رێكى سه‌ربازى سوپاى تێدا جێگیركراوه.
به‌پێى ئه‌وزانیاریانه‌ى به شارپرێس دراون، له‌گه‌ڕه‌كى نه‌ورۆز هێزێكى سوپاى عێراق چونه‌ته ناو گه‌ڕه‌كه‌كه‌و هه‌رخانویه‌ك چۆڵبێت هه‌مه‌رێكى سه‌ربازى تێدا جێگیرده‌كه‌ن و به‌دانیشتوانى گه‌ڕه‌كه كوردنشینه‌كه‌یان
وتوه، خانوه‌كانى ئه‌و گه‌ڕه‌كه له‌سه‌ر پارچه زه‌ویه‌ك دروستكراوه كه خاوه‌نداریه‌كه‌ى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ وه‌زاره‌تى ناوخۆ‌و ئێستا ده‌یانه‌وێت هێزێكى سوپاى تێداجێگیربكه‌ن.
دانیشتوانى گه‌ڕه‌كه‌كه‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نن ئه‌گه‌رچى به‌فه‌رمى ئاگادارنه‌كراونه‌ته‌وه گه‌ڕه‌كه‌كه چۆڵبكه‌ن به‌ڵاو بونى سوپا له‌ناو گه‌ڕه‌كه‌كه‌یان هه‌راسانى كردوون.
ئ.ق