پارتی: سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا وەردەگرین

کوردستان

04/01/2024‌ 1679 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

دڵشاد شەعبان پەڕلەمانتاری پێشوی پارتی لەپەڕلەمانی کوردستان لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانییدا ڕایگەیاند، هێشتا کورد هێزێکی کاریگەری پارێزگای نەینەوان، ده‌شڵێت، لەناو ئەنجومەنە خۆجێیەکاندا پارێزگای نەینەوا گرنگییەکی گەورەی بۆیان هەیە.


دڵشاد شەعبان بەمیدیا عێراقییەکانی وتوه‌:"کورد لانیکەم پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا یان جێگری پارێزگار وەردەگرن، ئەوەش بەگوێرەی ئەو کورسییانەی لەئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا بەدەستیانهێناوە".

هەروەک دەڵێت:"نەینەوا هێشتا گرنگییەکی گەورەی بۆ پارتی هەیەو هێشتا لەڕوانگەی هێزەوە دانوستان دەکەین، بەتایبەت کە هیچ کوتلەیەکی سیاسیی زۆرینەی بەدەستنەهێناوە کە بتوانێت بەتەنها حکومەتی خۆجێیی پارێزگاکە پێکبهێنێت، هەربۆیە هەمولایەک پێویستیان به‌پارتیه‌ بۆ دروستکردنی زۆرینە".

ئەو پەڕلەمانتارەی پێشوی پارتی له‌په‌رله‌مانى كوردستان ئاماژەی بەوەکردوە، لەپارێزگاکانی سەڵاحەدین‌و دیالەش دەبێت ڕێز لەناسنامەی کوردیی بگیرێت‌و لەوجێگایانەی دانیشتوانەکەی کوردن، دەبێت بەرپرسەکانیان لەپێکهاتەی کوردیی بێت، هەروەک دەبێت کوردیش بەگوێرەی قەبارەی خۆی پۆستەکانی پێبدرێت.

بەپەلە