ئۆتۆمبێلێکی کارەبایی چینی ڕکابەریی ئۆتۆمبێلەکانی تیسلا دەکات

هەمەڕەنگ

11/01/2024‌ 728 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس

کۆمپانیای شاومی پەردەی لەسەر ئۆتۆمبێلە کارەباییە نوێیەکەی SU7  لادا، کە بەوتەی شارەزایان کێبڕکێ لەگەڵ پۆرشە تایکان و تێسلا مۆدێل ئێس دەکات.

کۆمپانیا چینییەکە ڕوونیکردەوە کە ئایکۆنە نوێیەکەی کە سالۆنی SU7 یە، درێژییەکەی 4.98 مەتر دەبێت و پشت بە سیستەمی کارپێکردنیHyperOS دەبەستێت، بەمەش دەستڕاگەیشتن بە سیستەمی کارپێکردنەکە لەڕێگەی بەرنامەکانی کۆمپانیاکە مسۆگەر دەکات.

ئۆتۆمبێلە نوێیەکە لەسەر بنەمای تەکنەلۆژیای 800 ڤۆڵت دروستکراوە، و بە سیستەمی پاڵنانی دواوە و پاڵنانی چواریی بەردەستە، بەهێزی 220 کیلۆوات/400 نیوتن/ مەتر و هێزی سوڕانەوەی 475 کیلۆوات/838 نیوتن/مەتر.

ئۆتۆمبێلەکە لەماوەی 2.8 چرکەدا خێراییەکەی لە 0 کیلۆمەترەوە دەگاتە 100 کیلۆمەتر لەکاتژمێرێکدا، لەکاتێکدا زۆرترین خێراییەکەی دەگاتە 265 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.

 ئۆتۆمبێلەکە بەهۆی پاترییەکەی101 کیلۆوات کاتژمێر، دەتوانێت تا مەودای800 کیلۆمەتر بڕوات.
ئامادەکردنی / ئاکۆ ئاڵی