شارپرێس
کۆمپانیای هۆنەر مۆبایلە نوێیەکەی ئاشکرا کرد کە بەشێوەیەک دیزاینکراوە بۆ ئەوەی ببێتە یەکێک لە جیاوازترین مۆبایلە هۆشمەندە چەماوەکان.
مۆبایلەکە بۆدییەکی هەیە کە لە ناوەڕاستەوە دەچەمینرێتەوە، ڕەهەندەکانی بریتین لە (156.7/145/4.7) کاتێک بە تەواوی دەکرێتەوە، کێشی 234 گرامە.
شاشەی ئامێرەکە لەجۆری LTPO OLED و دەتوانرێت بچەمێنرێتەوە، قەبارەکەی 7.92 ئینج دەبێت، بەڕوونی شاشەکەی (2344/2156) پێکسڵ و فرێکوێنسییەکەی 120 هێرتز و زۆرترین ڕێژەی ڕووناکی نزیکەی 2500 cd/m.
مۆبایلەکە لەسەر ئەندرۆیدی13 کاردەکات بەڕووکارەکانی MagicOS 7.2 و پڕۆسێسەرێکی Qualcomm SM8550-AC Snapdragon 8 Gen 2 و پڕۆسێسەرێکی گرافیکی Adreno 740 و ڕامێکی16 گێگابایت و بیرگەی ناوەکی1 تێرابایت.
سەبارەت بە کامێرا سەرەکییەکەی، سێ هاوێنەییە بەڕوونی (50+50+12) مێگاپێکسڵ، لەنێویاندا هاوێنەیەک بۆ وێنەگرتنی گۆشە فراوان، کامێرای پێشەوەی بەڕوونی 16 مێگاپێکسڵە.
کۆمپانیایHonor دوو دەرچەی سیمیم و دەرچەیUSB Type-C 3.1 و چیپیNFC و تەکنەلۆژیایInfrared بۆ کۆنترۆڵکردنی ئەلیکترۆنیات لە دوورەوە و پاترییەکی 5000 میلی ئەمپێری بۆ دابینکرد کە بەچارجەرێکی خێرا بە توانای 66 وات کاردەکات.
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی