لە ڕێگای سۆران - سیدەكان ئاستەنگی هاتووچۆ دروستبووە

کوردستان

05/02/2024‌ 302 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

بەهۆی بەردەوامی شەپۆلی باران و بەفربارینەوە  لەسەر رێگای سیدەكان- سۆران ئاستەنگی هاتووچۆ بۆ شوفێران و هاوڵاتیان دروستبووە و لەڕێگای  سەری بەرد چەندین ئۆتۆمبێل گیریان خواردووە.

پەیامنێری شارپرێس لە ناوچەكە ئەوەی ئاشكراكرد، " كەمێك پێش ئێستا لەڕێگای سەری بەرد ژمارەیەك ئۆتۆمبێل ئاستەنگی هاتووچۆیان بۆ دروستبووە و داوای بەهانەوەچوون دەكەن،  بەشێكیان لەلایەن كەسانی خۆبەخش یارمەتیان دراوە و تیمەكانی بەفر ڕاماڵینش بەردەوامن لە پاكردنەوەی ڕێگاكە بەڵام بەفر بارین بەردەوامە. "


خوسرەت سادق، بەڕێوەبەری  چاككردن و پاراستنی ڕێگاوبانی سۆران، بە شارپرێس-ی راگەیاند، " لە شەش قەزای سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران تیمەكانی ڕاماڵینی بەفر ئامادەن بۆ پاككردنەوەی ڕێگاكان، بەڵام بەفربارین بەردەوامە، ئەمەش وایكردووە لەچەند شوێنێك ئاستەنگی هاتووچۆ دروستبێت  بەتایبەتی ئەو ئۆتۆمبێلانەی دەبڵ نین و زنجیریان پێ نییە ."

ئاماژەی بەوەشدا: " لەدوێنێ شەو نزیكەی هەزار گەشتیار لەنێو بەفر گیریان خواردبوو و ڕزگاركران ."