لە سنوری ئیدارەی گەرمیان دەوام راگیرا

کوردستان

14/02/2024‌ 491 جار خوێندراوه‌ته‌وه



 ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان بەهۆی باران بارینەوە دەوامی سبەینێی راگرت.

ئیدارەی گەرمیان رایگەیاند بەپێی پێشبینیەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم تا ئامادەکردنی ئەم راگەیەندراوە، سبەینێ پێنجشەممە لە دەمەوبەیانیەوە تا کاتژمێر (٦:٠٠)ی ئێوارە، شەپۆلێکی توندی بارانبارین کە لەسەرووی ئاستی ئاساییەوەیە، روو لە سنوری ئیدارەی گەرمیان دەکات، لەگەڵ ئەوەشدا شەپۆلەکە هەورە بروسکەی توندی لەگەڵ دەبێت. 

دەشڵێت، بە لەبەرچاوگرتنی پێشبینیەکان، لەپێناو سەلامەتی گیانی هەموو لایەک، ئیدارەی گەرمیان بڕیاریدا سبەینێ پێنجشەممە رێکەوتی (٢٠٢٤/٢/١٥) لەسەرجەم دامودەزگاکانی حکومەت بەناوەندەکانی خوێندنەوە، جگە لە فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان پشوو بێت.