شارپرێس:
به‌گوێره‌ى سه‌رچاوه‌كان، لەسنوری شێروان مەزن هەورەبروسکە لەڕەبایەکی پێشمەرگەیداوه‌و به‌و هۆیه‌وه چوار پێشمەرگە تەندروستییان تێکچوه‌و به‌په‌له گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشخانه.
بەرەبەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە لەگەڵهاتنی شەپۆلێکی چڕی بارانبارین، هەورەبروسکە لەڕەبایەکی پێشمەرگەیداوە لەسنوری شێروان مەزن لەهەولێر، بەهۆیەوە چوار پێشمەرگە کە لەئەرکدابون، تەندروستییان تێکچوەو توشی هێڵنجهاتن‌و ڕشانەوە بون‌و به‌په‌له گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، دۆخی تەندروستیی پێشمەرگەکان باشە، بەڵام بەهۆی ئەوەی بەکاریگەریی هەورەبروسکەکە توشی ڕشانەوە بون، گەیەنراونەتە نەخۆشخانە.
پێشتریش فەرمانگەی میدیا‌و زانیاریی ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم هۆشداریدابوو له‌و كه‌شه باراناویه‌ى ڕوو له‌هه‌رێمى كوردستان ده‌كات‌و لاى خۆیشیه‌وه ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی لەهەرێم ڕایگەیاندوه، "چەند هەورێکی چڕی پڕ لەباران دروستبون، بەرەو ناوچەکانی موسڵ، کەرکوک، دهۆک‌و هەولێر دێن".
ئەو شارەزایەی کەشناسی ئه‌وه‌شى باسكردوه، لەکاتژمێرەکانی داهاتودا شەپۆلەکە دەگاتە سەر ئاسمانی شاری هەولێرو بارانێکی زۆر دەبارێت، لەهەندێک شوێندا ئەگەری لافاوو بەرزبونەوەی ئاستی ئاویش هەیە.