شارپرێس:
به‌بڕیارى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، له‌شه‌وى ڕابردوه‌وه هێزێكى زۆرى زێره‌ڤانى به‌ره‌و سلێمانى‌و هه‌ڵه‌بجه جوڵه‌ى پێكراوه‌و جێگیركراون، سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگاداریش هۆكارى جوڵه‌پێكردنى ئه‌و هێزه‌ى پارتى ئاشكراده‌كات، ده‌شڵێت:"له‌كاتێكدا سلێمانى خاوه‌نى داموده‌زگاى ئه‌منیى ده‌وڵه‌تى‌و فه‌رمیه، جوڵه‌پێكردنى ئه‌و هه‌موو هێزه له‌هه‌ولێره‌وه به‌ره‌و سلێمانى‌و هه‌ڵه‌بجه پێویست نه‌بوو".
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى تایبه‌ت ده‌ست شارپرێس كه‌وتون، له‌شه‌وى ڕابردوه‌وه، پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ژماره‌یه‌كى زۆر له‌هێزه‌كانى زێره‌ڤانى به‌ره‌و سنورى سلێمانى‌و هه‌ڵه‌بجه جوڵه‌پێكردوه‌و ئێستاش له‌شه‌قامه سه‌ره‌كیه‌كانى داخڵبونى سلێمانى تا ده‌رچون له‌شاره‌كه، جێگیركراون.
سه‌باره‌ت به‌جوڵه‌پێكردن‌و جێگیركردنى ئه‌و هێزه‌ى پارتى به‌ره‌و سلێمانى‌و هه‌ڵه‌بجه، سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار به‌شارپرێسى وت:"ئه‌و هێزه بۆ پارێزگاریكردن له‌مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌ت جوڵه‌یان پێكراوه كه بڕیاروایه ئه‌مڕۆ بچێته ئه‌و پارێزگایه".
وتیشى:"جگه له‌سلێمانى، ژماره‌یه‌كى ئێجگار زۆرتر له‌هێزه‌كانى زێره‌ڤانى، براوه‌ته هه‌ڵه‌بجه‌و له‌وێش له‌شه‌قام‌و كۆڵانه‌كانى ئه‌وشاره جێگیركراون".
به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌كه، "سلێمانى‌و هه‌ڵه‌بجه، خاوه‌نى هێزى سه‌ربازیى‌و ئه‌منیى ده‌وڵه‌تین‌و جوڵه‌پێكردن‌و دواتریش جێگیركردنى ئه‌و هێزه زۆره‌ى زێره‌ڤانى بۆ سلێمانى‌و هه‌ڵه‌بجه، پێویست نه‌بوه، چونكه ئه‌گه‌ر سه‌رنجبده‌ن، هێزه‌كه به‌شێوه‌ی مه‌تر مه‌تر دابه‌شكراون، كه‌واته ژماره‌ى ئه‌و هێزه‌ى بۆ سلێمانى‌و هه‌ڵه‌بجه جوڵه‌ى پێكراوه ئێجگار زۆره".