ڕێكه‌وتنێكى پێشمه‌رگه‌و ئه‌مریكا تا ساڵى 2026 ئاشكراده‌كرێت

کوردستان

03/03/2024‌ 2372 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

به‌رپرسێكى باڵاى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ ئاشكرایده‌كات، ئەمریکا لەهاوکاریى‌و هەمانگی هێزەکانی پێشمەرگە بەردەوامەو ڕێککەوتنێکی هاوبەشیش لەنێوان هەردولادا هەیە"، ده‌شڵێت:"ڕێكه‌وتنى نێوانمان تاوه‌كو ساڵى 2026 به‌رده‌وامده‌بێت".


لیوا عوسمان محەممەد بەڕێوەبەری گشتی ڕاگەیاندن‌و هۆشیاریی لەوەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، "ئەمریکا هاوکارو هەمانگی زۆرباشی هێزەکانی پێشمەرگەی کردوەو توانیویەتی لەڕێگه‌ی ئاسمانی‌و زەویەشەوە هاوکاریی بکات".

ئاشكراشیكردوه‌، "لەئیستادا هاوکاریی‌و هەماهەنگی هێزەکانی ئەمریکا بۆ هێزی پێشمەرگە بەردەوامە لەپڕۆسەی ڕاوێژکاریی‌و لۆجستی بۆ هێزەکانی پێشمەرگە، ئەوان درێغییان نەکردوە، دواتر ڕێککەوتنێکی هاوبەش لەنێوان هەردولادا هەیە، به‌گوێره‌ى ئەو ڕێککەوتننامەیەو ناوەڕۆکی ڕێککەوتنەکە هاوکاریی‌و کۆمەکەکان بەردەوامدەبێت تاکو ساڵی 2026".

بەپەلە